Blogger Tricks

Pages

Ads 468x60px

الفئة 2

Tips Tricks And Tutorials
Drop Down MenusCSS Drop Down MenuPure CSS Dropdown Menu

تجربة 3

إعلانات

پاکراگرتنی دڵ ودەست وزوبان لە قسەگوتن بە معاویەی کوری ئەبو سوفیان/1


بەپشتیوانی خوای گەورە دەرسەکانی ( پاکراگرتنی دڵ و دەست و زوبان لە قسەگوتن بەمعاویەی کوری ئەبو سوفیان) بڵاو دەکەینەوە، بەو ئومێدەی بتوانینخزمەتێک بەو دینە بکەین و وباوەرمان وایەخۆشەویستی صەحابەی کیرام و دیفاع کردن لێیان ورەواندنەوەی ئەو گومانانەی دژیان دەکرێ واجیبێکی دینیە. رەزاو رەحمەتی خوایان لێبێت.

(نەخشەی) بابەتەکانیش بەو جۆرە دەبێت بەپشتیوانی خوای گەورە 
ناوی بابەتەکە (پاکراگرتنی دڵ و دەست و زوبان لە قسەگوتن بەمعاویەی کوری ئەبو سوفیان).
بەشی یەکەم : رەواندنەوەی گومانی هەندێک لەو کەسانەی کە قسان بەصەحابە دەڵێن وەکو ( عدنان ئیبراهیم و حسن فرحان المالکی و محمد بن المختار الشنقيطي خاوەنی کتێبی(الخلافات السياسية بين الصحابة - قراءة في مكانة الأشخاص وقدسية المبادئ) و حسن السقاف .
هەر لەو بەشە لە (عەدنان ئیبراهیمەوە) دەستپێدەکەین لە ژێر ناونیشانی ( ئۆخەی دڵان بەرەواندنەوەی گومانەکانی عەدنان ) ئەو ناونیشانەش دوو خاڵ لەخۆ دەگری :
ناساندنی سەرچاوەکان و داماڵینی ماسکەکان .
خوێندنەوەی بەڵگەکان و صاغکردنەوەی شێواندراوەکان .
بەشی دووەم : باسی ئەو فەرمودانە دەکەین کاباسی فەزڵی صەحابەدەکەن رەزای خوایان لێبێت.
لەخوای پەروەردگار داواکارم لێمانی قبوڵکات و تەرازوی چاکەمانی پێقورس و گرانکات . 

رەحمەتی خوا لە ( مەحوی ) دەڵێ :
یارەب قبووڵی کەی لەکەم ئەم خدمەتە کەمە 
لەم زەڕڕە موورە لاقە کولێ زۆرە ئەرمەغان
بەم لاقە کوللە بۆیە تەماداری جەننەتم 
بۆخۆم و بۆ ئەوانەی بەدڵ لەم عەقیدەدان 
کارم لەگەڵ کەریم و کەریمە بەهانەجۆ 
داهەوری رەحمەت و کەرەمی بێتە دارژان 
لەو هەورە هەڵرژێ بە ئەبەد لێزمەی سەلات 
سەر قەبرو جیسم و رۆحی نەبی ئاخرالزمان .


خزمەتکاری بانگەوازی سەلەفی ( سەرباز ).


Comments
0 Comments

صوت و صورة