پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی (هافینگتۆن پۆست ورڵد) 21 وێنه‌ی به‌هێزترین شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ساڵی 2013ی بڵاوكردۆته‌وه و تێیدا ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، ئه‌وان سه‌یری پشت ئه‌و روداوه گه‌ورانه‌ی ساڵی 2013 ده‌كه‌ن و بابه‌تی پێكدادان ده‌دۆزنه‌وه كاتێك به‌رده‌وام دووباره ده‌بێـته‌وه.
1- مه‌كسیك، ئه‌فسه‌رێكی مه‌كسیكی پاش ئه‌وه‌ی به بۆمبی (مولوتوف) له لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه هێرشی ده‌كرێته سه‌ر ئاگر له جه‌سته‌ی به‌رده‌بێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ساڵیادی كوشتارگه‌كه‌ی تلاتیلولكوی مه‌كسیكۆ سیتی، خۆپیشاندانه‌كانه رێكخراوه.

2- به‌رازیل-ری‌و دی جانیرۆ، پۆلیسێك هاڕاوه‌ی بیبه‌ری تون له دژی خۆپیشانده‌ران به‌كار ده‌هێنێت.

3- كه‌مبۆدیا، كرێكارێكی كه‌مبودی برینداره و له ده‌ستی پۆلیسی نه‌هێشتنی ئاژاوه هه‌ڵدێت.

4- كینیا، به‌شێك له شه‌ڕه‌كه‌ی یه‌ست جیت مۆل، كه چه‌كدارانی توندڕه‌و رۆشتنه ژووره و ژماره‌یه‌ك هاوڵاتیان و سه‌ربازی ئه‌و وڵاته‌یان كوشت.

5- باشوری ئه‌فریكا، پۆلیسێك فیشه‌كی پلاستیكی له دژی كرێكاره كشتوكاڵییه‌كانی ناوچه‌ی دورنس، به‌كارده‌هێنێـت.

6- میسر، ئۆتۆمبیلێكی پۆلیس له‌لایه‌ن ئیخوان موسلیمینه‌وه له‌سه‌ر پردێك فڕێ ده‌ده‌نه خواره‌وه.

7- هایتی، ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس كوته‌ك له دژی لایه‌نگرانی سه‌رۆكی پێشوو جان برتران، به‌كار ده‌هێنێت.

8- لوبنان، هاوڵاتیان و لایه‌نگرانی حزبوڵا له شوێنی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێكی مین رێژكراو له باشوری وڵاته‌كه‌یان كۆبوونه‌ته‌وه.

9- ئیسپانیا، پۆلیس له چه‌ند خۆپیشانده‌رێك ده‌دات كاتێك له دژی هه‌ڵگوشینی پاره‌ی وه‌زاره‌ته‌كان خۆپیشادان ده‌كه‌ن، چونكه به هه‌ڵگوشینی وه‌زاره‌ته‌كان رێژه‌ی بێكاری زیاد ده‌بێت.

10- میسر، هلیكۆپته‌رێك به‌سه‌ر كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیدا ده‌ڕوات پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆك محه‌مه‌د مورسی له‌سه‌ر كار لابرا.

11- ئیرله‌ندا، خۆپیشانده‌رێك موبیلاتێك ده‌گرێته پۆلیسی نه‌هێشتنی ئاژاوه.

12- به‌رازیل، پۆلیسێك خۆپیشانده‌رێك دژ به حكومه‌تی له ری‌و دی جانیرۆ ده‌ستگیركردووه.

13- توركیا، خۆپیشاندانه به‌ناوبانگه‌ی ئه‌مساڵ له مه‌یدانی ته‌قسیم له ئه‌سته‌نبوڵ.

14- فه‌له‌ستین، چه‌ند خۆپیشانده‌رێكی كوشنی ئۆتۆمبیل وه‌كو (درع) به‌كار ده‌هێنن، ئه‌م خۆپیشاندانه‌ش له پێناو پشتیوانیكردن بوو له دیله فه‌له‌ستینیه‌كان له رامه‌ڵا.

15- میسر، خۆپیشانده‌رێك، منداڵێكی برینداری له نزیك مه‌یدانی ته‌حریر هه‌ڵگرتووه.

16- هیند، پۆلیس ئاوی به‌هێز له دژی كرێكارانی پارتی بهاراتیا جاناتا به‌كارده‌هێنن، كه له دژی سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌یان خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداوه.

17- ئه‌فغانستان، هێزه ئه‌منیه‌كان لێكۆڵینه‌وه له ته‌رمێك ده‌كه‌ن، پاش ئه‌وه‌ی چه‌كداره توندڕه‌وه‌كان هێرشێكیان له كابوڵ ئه‌نجامدابوو.

18- تشاد، سه‌ربازێك چاویلكه‌یه‌كی دژه خۆری به‌كار هێناوه كه له پێشیه‌وه كاروانێكی هێزی چه‌كدار له پێناو پاڵپشتی سه‌رۆك كۆماری ئه‌فریكای ناوه‌ڕاست ده‌جه‌نگن.

19- میسر، دوو خۆپیشانده‌ری دژه مورسی، ئه‌ندامێكی ئیخوان موسلمین به برینداری له قاهیره راده‌كێشن.

20- به‌حرێن، خۆپیشانده‌رێكی دژه حكومه‌ت له لایه‌ن پۆلیسه‌وه به بۆمبێكی تایبه‌ت ئاگر له جه‌سته‌ی به‌رده‌درێت.

21- میسر، پۆلیس گازی فرمێسك رێژ له دژی خۆپیشانده‌ران به‌كارده‌هێنێت، كه له به‌رده‌م كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی میسر خۆپیشاندان ده‌كه‌ن.
