Blogger Tricks

Pages

Ads 468x60px

الفئة 2

Tips Tricks And Tutorials
Drop Down MenusCSS Drop Down MenuPure CSS Dropdown Menu

تجربة 3

إعلانات

كۆیە ... لەساڵی 2013 زیاتر لەپەنجا كەس گیانیان لەدەستداوە


كۆیە ...  لەساڵی 2013 زیاتر لەپەنجا كەس گیانیان لەدەستداوە

كوردیو – كۆیە – شلێر سەعید
بەڕێوەبەری پۆلیسی كۆیە لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماری یەك ساڵی رووداوەكانی راگەیاندو باسی لەوەكرد زیاتر لە 50 كەس گیانیان لەدەستداوە. 



عەقید (شوكرولڵا حەمەدەمین) بەڕێوەبەری پۆلیسی كۆیە لەمیانەی سازكردنی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لە ساڵی 2013 بەپێی ئامارەكان (2129) ڕووداوی جۆراو جۆر هەبووەو لەئەنجامیشدا (51) كەس گیانیان لەدەستداوە. 

ئەو راشیگەیاند، حەوت لەوانەی گیانیان لەدەستداوە لەشارەكانی تری هەرێمی كوردستان هێنراونەتە كۆیەو لەوێدا كوژراون و تاكو ئێستاش دوانیان لەو حەوت كەسە بێ خاوەنن. 

لەبەشێكی تری قسەكانیدا بەڕێوەبەری پۆلیسی كۆیە وتیشی: حاڵەتەكانی گیانلەدەستدان بەم شێوە بوون : 31 كەس بەڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوەو 8 كەسیش بەهۆی سوتان گیانیان لەدەستداوەو 8 كەسیش كوژراون و چواری تریش بە خنكان گیانیان لەدەستداوە. 


Comments
0 Comments

صوت و صورة