Blogger Tricks

Pages

Ads 468x60px

الفئة 2

Tips Tricks And Tutorials
Drop Down MenusCSS Drop Down MenuPure CSS Dropdown Menu

تجربة 3

إعلانات

لە كوردستان ڕۆژانە 33 كەس تووشی شێرپەنجە دەبن


بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی، لەماوەی 8 مانگی رابردوودى ئەمساڵ 2013 دا (8) هەزار كەس لە هەرێمی كوردستان تووشی نەخۆشییشێرپەنجە هاتوون، ئەوەش دەكاتە سێ هێندەی ژمارەی تووشبووان لەساڵی 2012داواتە ئەمساڵ لە هەر 24 كاتژمێردا (33) كەس لە هەرێمی كوردستان تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە هاتوون.




ئەمە لە كاتێكدایە كە پەرلەمانی كوردستان لە كۆتایی ساڵی رابردوودا سندووقی هاوكاریی تووشبووانی شێرپەنجەی پەسەند كرد.

بەقسەی شارەزایانی بواری تەندروستی، هۆكاری سەرەكی تووشبوونی خەڵكی هەرێمی كوردستان بەشێرپەنجە خۆراكی خراپە كە رۆژانە بەشێكی زۆری لەلایەن لێژنەی پارێزگاكان لە شارەكانی هەرێمی كوردستان دەستیان بەسەردا دەگیرێت و لەناودەبرێن.

بەپێی توێژینەوەیەكی ئەمریكی، پێشبینی دەكرێت كە تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە لە ساڵی 2030دا بەڕێژەی 75% زیاد بكات.

توێژینەوەكە كە لە گۆڤاری تایمی ئەمریكی بڵاوكراوەتەوە، تێیدا هاتووە كە ساڵی 2030 ژمارەی تووشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە لە جیهاندا دەگاتە 22 ملیۆن و 200 هەزار كەس، لە كاتێكدا بەپێی دوایین ئامار كە لە ساڵی 2008دا بڵاوكراوەتەوە ژمارەی تووشبووانی ئەو نەخۆشییە 12 ملیۆن و 700 هەزار كەس بووە.

توێژینەوەكە، هۆكاری زیادبوونی رێژەكە دەگەڕێنێتەوە بۆ گۆڕانی جۆری خواردن و خراپ و دووركەوتنەوە لە وەرزش، لەگەڵ زیاد بەكارهێنانی خواردنەوە گازییەكان و جگەرەكێشان

هەر بەپێی راپۆرتەكە "شێرپەنجەی قۆڵۆن و سییەكان و مەمك، لە بڵاوترین جۆرەكانی شێرپەنجەن".

جگە لە خۆراكی خراپ، پیسبوونی هەوای هەرێمی كوردستان، بەتایبەتی هەوای شارە گەورەكان بەهۆی زۆریی ژمارەی ئۆتۆمبێل و كارگەكان، هۆكارن بۆ تووشبوونی خەڵك بە نەخۆشییە ترسناكەكان،

شایەنی باسە لەگەڵ ئەم ڕێژە زۆرەی توشبوانیشدا لە جیاتی پەلە كردن لە گەڕان بە دوای هۆكارو چارەسەركردن و بنبڕكردندا, بەناو بەرپرسانی هەرێم پێیان وایە هێشتا ڕێژەكە لە ئاستی ستانداردی جیهانیدا نییەو نەگەیشتۆتە ئاستێكی ترسناك..!!

وەرگیراو 


Comments
0 Comments

صوت و صورة