
توێژەرەوانی زانكۆی نیوكاسڵی بەریتانی هۆشداری دەدەن لە خواردنی شەكر ئەگەر لە 5 كەوچك زیاتربێت لە رۆژێكدا ،زانایانی زانكۆی نیوكاسڵ ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن شەكر بە تایبەتی شەكری سپی زیانێكی زۆر گەورە بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت لە دیارترینیان :
• كاریگەری لە سەر كانزاكانی لەش دروست دەكات و دەبێتە هۆی كەمبوونی كرۆم و مس و هەروەها كاریگەری لە سەر هەڵمژینی كالیسیۆم و مەگنیزیۆم دەكات .
• بەشێوەیەكی خێرا كاردەكاتە بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیسترۆڵ و هەروەها بەرزبوونەوەی چەوری سیانی ،جگە لەوەش دەبێتە هۆی نزمبوونەوەی كۆلیسترۆڵی بەسود لە لاشەدا .
• كاریگەری لە سەر ئەنسیجەكانی لاشە دروست دەكات و هەروەها كاریگەری لەسەر دروستبوونی كۆلاجین دەبێت .
• رەنگە بێتە هۆی كزبوونی بینایی .
• نیشانەكانی دەركەوتنی پیری پێش دەخات .
• كاریگەری لەسەر پیسبوونی ددان و نەخۆشی پووك دەبێت .
• دەبێتە هۆی قەڵەوی .
• كاریگەری لەسەر لاوازی ئیسَك دروست دەكات .
• دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن .
0 Comments