
گێتی
بەھۆی بەفرو سارماوە نۆ کەس لە ئەمریکا گیانیان لەدەستداو رەشەباش بووە ھۆی پچڕاندنی کارەبا لە سەر چەندین شار.
بەفرو باران و سەرمای ئەم دواییە لە چەند ویلایەتێكی ئەمریكا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چەند كەسێك و بەهۆی لافاویشەوە ژمارەیەك خەلكی دیكەی ئەو وڵاتە بێ سەروشوێن بوون.
لە ئاكامی لافاوی ناوچەی كەچووكی لە باكووری ئەمریكا پێنج كەس گیانیان لەدەستدا، گێژەڵووكەیەكیش بە خێرایی ٢٠٠ كیلۆمەتر لە سەعاتێك ناوچەی ئاركانساسی گرتەوە و كەسێكی كردە قوربانی.
بەفرێكی یەكجار زۆریش لە ناوچەكانی گریەیت لایكس و نیو ئینگلاند باریوە بەشێوەیەك دوو ناوچەكەی تەواو بەستووە و ژیانی ئاسایی راگرتووە و خەڵكی زۆر بە كەمی دەتوانن بێنە دەرەوە.
رۆژی ٢٢ی كانوونی یەكەم لە ئەمەریكا بەفربارین دەستیپێكرد و بەردەوامی بارینی بووە هۆكاری ئەوەی زیاتر لە ٤٤٠ ماڵ و شوێنی كار بێ كارەبا بن، زیاتر لە ٧٠٠ گەشتی فرۆكە ھەڵوەشێنرێتەوە و ١١ گەشت دوابخرێ.