
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 25-12 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدێكی باڵای هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته به‌غدا و پاشنیوه‌ڕۆ له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقی فیدراڵ، چه‌ندین بابه‌تی جیاجیایان خسته‌به‌ر باس و گفتوگۆ.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی، پڕۆژه یاسای به‌پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ی به‌ڕه‌سمی راده‌ستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقی فیدراڵ نوری مالیكی كرد، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌ویش ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر نیشاندا، بڕیاردرا بخرێته كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت و بنێردرێته په‌رله‌مانی عیراق.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانی داوایكرد كه به‌ر له ته‌واوبوونی واده‌ی په‌رله‌مانی ئێستای عیراق؛ یاسای به‌پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخی ئێستا‌و پرۆسه‌ی سیاسیی عیراق و ره‌وش و پێشهاته ئه‌منییه‌كان خرانه‌به‌ر باس و جه‌خت له‌سه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوان لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عیراقی فیدراڵ له‌پرسی روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆردا كرایه‌وه.
دوای ئه‌وه نێچیرڤان بارزانی و وه‌فدی یاوه‌ری له‌لایه‌ن سه‌ید عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی له عیراقه‌وه پێشوازیان لێكرا، له دیدارێكدا تیشكخرایه‌سه‌ر ره‌وشی ئێستای عیراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی به‌غداو هه‌ولێر و هه‌ردوولا كۆكبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له به‌رژوه‌ندیی هه‌موو عیراقدایه.
دوای دیداره‌كه‌ش لێدوانێكی هاوبه‌شیان به‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنداو ئاماژه‌یان به‌ناوه‌رۆكی دیداره‌كه‌یان كرد.
پاشان نێچیرڤان بارزانی و وه‌فدی یاوه‌ری له‌لایه‌ن حسێن شه‌هرستانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقه‌وه پێشوازیان لێكراو له دیدارێكدا كه له كه‌شوهه‌وایه‌كی ئه‌رێنیدا به‌ڕێوه‌چوو، باسیان له كێشه‌كانی دۆسیه‌ی نه‌وت و چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ركرنیان كرد‌و هه‌ردوولا داكۆكییان له‌سه‌ر پێویستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان كرده‌وه‌و چه‌ندین بیروڕایان ده‌رباره‌ی رێگه‌چاره‌ی كێشه‌كان گۆڕییه‌وه، هه‌روه‌ها بڕیاردرا له داهاتوویه‌كی نزیكدا هه‌ردوولا له‌و رێگه‌چارانه بكۆڵنه‌وه‌و بگه‌نه ئه‌نجامێكی گونجاو كه له به‌رژوه‌ندیی هه‌موو لایه‌نه‌كان و هه‌موو عیراقدا بێت.
هه‌ر له‌په‌راوێزی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌فدی باڵای هه‌رێمی كوردستاندا بۆ به‌غدا، عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری پلاندانی هه‌رێم و وه‌فدێكی یاوه‌ریان، له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی و پلاندانانی عیراقی كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندین ته‌وه‌ری جیا‌و دۆسیه‌ی هاوبه‌شی په‌یوه‌ندار به هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عیراقی فیدرال گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا.
وه‌فدی هه‌رێمی كوردستان تێبینییه‌كانی خۆی له‌سه‌ر بودجه‌ی ساڵانه‌ی عیراقی فیدراڵ خسته‌ڕوو كه ساڵانه به‌بێ راوێژكردن به‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده ده‌كرێت، به‌مجۆره‌ش هه‌موو ساڵێك كۆمه‌ڵێك خه‌رجیی سیادی زیاد ده‌كرێن و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌شی 17%ی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی عیراقی فیدراڵ ده‌بێت.
0 Comments