خه‌ندان ـ
شه‌وی رابردوو له خۆرهه‌ڵاتی شاری بنغازی لیبیا، بۆ یه‌كه‌مجار ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی رووی دا و به‌هۆیه‌وه 15 كه‌س كوژران و برینداربوون.
رۆژنامه‌ی حه‌یات بڵاویكرده‌وه: خۆكوژه‌كه به ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه به ده‌روازه‌یه‌كی ئه‌منییی خۆرهه‌ڵاتی شاری بنغازی دا خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه حه‌وت كه‌س كوژران و هه‌شتی دیكه‌ش برینداربوون.
رۆژنامه‌كه له‌زاری چه‌ند شایه‌تحاڵێكی رووداوه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ته‌قینه‌وه‌كه زۆر به‌هێز بووه‌و جه‌سته‌ی قوربانییه‌كانی به‌جۆرێك شێواندووه كه ناناسرێنه‌وه، وتیشی له‌نێو قوربانییه‌كاندا، هاوڵاتیی مه‌ده‌نی هه‌ن كه به رێكه‌وت به شوێنی رووداوه‌كه‌دا تێپه‌ڕیوون.
ئه‌و ده‌ورازه ئه‌منییه‌ی لیبیا له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی یه‌ك هۆزه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن كه سه‌ربه سوپا و پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌ن، فه‌رمانده‌كه‌شی كه له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا برینداربووه، راگه‌یاندبوو كه پێشتر چوار كه‌سیان به بڕێك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و پاره و لیستی ناوی چه‌ند كه‌سێكه‌وه ده‌ستگیر كردبوو كه وایان دانابوو بیانكوژن.