ئاسایشی سلێمانی بە کتابی رەسمی داوای لە پزیشکی توێکاری کرد،کە
بروانامەی مردن بکەن بۆ ٣ هاولاتی ،بەلام وەلامی پزیشکی توێکاری چی بوو؟!
کاتێک دایکوباوکی هەرسێ هاولاتی (فەرهەنگ احمد ناسراو بە (نامۆ) ،هەردی جمال،هونەر جمال ) لەگەل نوێنەری خاچی سوری نێودەولەتی مستەر مارتن مارکۆ سەردانی ئاسایش دەکەن بۆ زانینی چارەنوسی کورەکانیان،

سەرکەوتی کوبە کە ئەو کات بەرپرس بوو لە ئاسایشی سلێمانی ،بە کتابی ژمارە ٧٧١٩بەرواری ٣١/٧/٢٠٠٦ داوا دەکات لە پزیشکی توێکاری کە بروانامەی مردن بۆ ئەم کەسانە بکەن ،چونکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە هەمان رۆژ لە دوای دەستگیر کردنیان بێ دادگای کوژراون . بەلام لە وەلامدا دکتۆر بەرزان وەلامی ئاسایشی دایەوە بە نوسراوی ژمارە ٢٢٥ کە ئەم تەرمانە نەهاتونەتە لای ئێمە بۆیە ناتوانین بروانامەی مردنیان بۆ بکەین ، وە گۆرەکانیشیان نازانین .کەواتە ئەمە دەیسەلمێنێ ئەگەر ئەم کەسدانە کوژرا بن بە بێ یاسا و دادگای بووەرەشەکوژی کاری ئاسایش بووە وە هەرخۆیان لە شوێنی نادیار ژێر گلیان داون ، دور لە هەموو یاساو مافێکی مرۆڤ وە دور لە هەموو پرنسیپێکی ئەخلاقی دینی و یاسای و کۆمەلایەتی. چونکە مافی ئەوەیان هەبوو لانی کەم تەرمەکانیان بدەنەوە بە خاوەنیان و بە دابو نەریت و رێورەسمی خۆیان بە خاکیان بسپێرن .

0 Comments