مه‌حمود سه‌نگاوی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه، رونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر چوونه به‌رده‌م دادگا به‌هۆكاری كه‌یسی رۆژنامه‌نوس كاوه گه‌رمیانی بڵاوده‌كاته‌وه.
له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان ناردووه، مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه كه گوایه به قه‌ره‌باڵه‌غی بچێته به‌رده‌م دادگا‌و ده‌ڵێت: ئه‌و هه‌واڵه هه‌ڵبه‌ستراوه‌ی كه گوایه ئێمه به قه‌ره‌باڵغی ئه‌چینه به‌رده‌می دادگا هیچ راستییه‌كی تێدا نییه و هه‌موو ئه‌و ده‌ستانه‌ش ئه‌ناسین كه خه‌ریكی ئه‌و جۆره ورووژاندنه‌ن، وه‌ك مافێكی ساده‌ی خۆشمان له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌وڵێكی چه‌واشه‌كارانه‌ی بێ به‌ڵگه له‌لایه‌ن هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكه‌وه بێت له دژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و خۆشمان، بێده‌نگ نابین و هه‌موو رێوشوێنێكی یاسایی راست و ره‌وا ئه‌گرینه‌به‌ر.
له روونكرده‌وه‌كه‌یدا مه‌حمود سه‌نگاوی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه كه "ماوه‌یه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو هه‌ر له سه‌ره‌تای تیرۆركردنی كاوه گه‌رمیانی جوانه‌مه‌رگه‌وه هه‌ڵمه‌تێكی ناڕه‌وا له‌لایه‌ن میدیاكانه‌وه به‌رامبه‌ر به یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و ئێمه‌ش ده‌ستیپێكردووه و به‌رده‌وامیشه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م كه‌یسه له‌لایه‌ن دادگاوه یه‌كلاكرابێته‌وه".
له‌رونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه "ئێمه ده‌زانین ئه‌مه كارێكی به‌رنامه بۆ داڕێژراوه و خه‌ڵكانێك حوكمی پێشوه‌خت ئه‌ده‌ن، ئه‌وه‌نده‌ی مه‌به‌ستیان به‌لاڕێدابردن و شێواندنی راستییه‌كانه ئه‌وه‌نده مه‌به‌ستیان گه‌یشتنه ئه‌نجام و دۆزینه‌وه‌ی تاڵه ده‌زووه‌كانی ئه‌و تاوانه‌یه نییه.. له‌وه‌ش تێئه‌گه‌ین كه به‌لاڕێدابردن و به‌كارهێنانی ئه‌م كه‌یسه بۆ مه‌به‌ستی سیاسی هیچ كه‌متر نییه له تاوانی تیرۆركردنه‌كه‌ی". هه‌روها داوای له كه‌سوكاری كاوه گه‌رمیانی كردووه كه "به عه‌قڵی خۆیان و به قازانجی ئه‌و زیانه‌ی لێیانكه‌وتووه كاربكه‌ن نه‌ك له‌ژێر كاریگه‌رێتی پلانی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كیان نییه جگه‌له تێكدان."
ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه:
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له مه‌حمود سه‌نگاوییه‌وه...
خه‌ڵكیی به شه‌ره‌فی كوردستان.. ماوه‌یه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو هه‌ر له سه‌ره‌تای تیرۆركردنی كاوه گه‌رمیانی جوانه‌مه‌رگه‌وه هه‌ڵمه‌تێكی ناڕه‌وا له‌لایه‌ن میدیاكانه‌وه به‌رامبه‌ر به یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و ئێمه‌ش ده‌ستیپێكردووه و به‌رده‌وامیشه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م كه‌یسه له‌لایه‌ن دادگاوه یه‌كلاكرابێته‌وه.
ئێمه ده‌زانین ئه‌مه كارێكی به‌رنامه بۆ داڕێژراوه و خه‌ڵكانێك حوكمی پێشوه‌خت ئه‌ده‌ن، ئه‌وه‌نده‌ی مه‌به‌ستیان به‌لاڕێدابردن و شێواندنی راستییه‌كانه ئه‌وه‌نده مه‌به‌ستیان گه‌یشتنه ئه‌نجام و دۆزینه‌وه‌ی تاڵه ده‌زووه‌كانی ئه‌و تاوانه‌یه نییه.. له‌وه‌ش تێئه‌گه‌ین كه به‌لاڕێدابردن و به‌كارهێنانی ئه‌م كه‌یسه بۆ مه‌به‌ستی سیاسی هیچ كه‌متر نییه له تاوانی تیرۆركردنه‌كه‌ی.
ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تاشه‌وه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تدا قسه‌مان كردووه و پشتیوانی ته‌واومان بۆ به‌دواداچوون و ده‌ستگیركردنی هه‌ر كه‌س لایه‌نێك ئه‌م كاره‌ی كردبێ، ده‌ربڕیوه. بۆیه جارێكی‌تریش كۆمه‌لاَنی خه‌ڵكیی دڵنیا ئه‌كه‌ینه‌وه وه‌كو پێشتریش رامانگه‌یاندووه به‌وپه‌ڕی سه‌ربه‌رزییه‌وه ئه‌چینه به‌رده‌می دادگا و پابه‌ند ئه‌بین به سه‌روه‌ری یاسا و له‌وێش بێتاوانی خۆمان ئه‌سه‌لمێنین، له‌كاتێكدا هه‌موو تۆمه‌تبارێك بێتاوانه تاكو تۆمه‌ته‌كه‌ی به به‌ڵگه‌ی یاسایی به‌سه‌ردا ئه‌سه‌پێنرێ. ئێمه خه‌باتمان بۆ دامه‌زراندنی حوكمی یاسا و به‌رز راگرتنی ده‌سه‌لاَتی دادوه‌ری كرد.. بڕیاری ئاماده‌بوونیشمان له‌به‌رده‌می دادگادا هه‌ر له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه له‌دوای گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه یاساییه‌كان.
ئه‌و هه‌واڵه هه‌ڵبه‌ستراوانه‌ش كه گوایه ئێمه به قه‌ره‌باڵغی ئه‌چینه به‌رده‌می دادگا هیچ راستییه‌كی تێدا نییه و هه‌موو ئه‌و ده‌ستانه‌ش ئه‌ناسین كه خه‌ریكی ئه‌و جۆره ورووژاندنه‌ن، وه‌كو مافێكی ساده‌ی خۆشمان له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌وڵێكی چه‌واشه‌كارانه‌ی بێ به‌ڵگه له‌لایه‌ن هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكه‌وه بێت له دژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و خۆشمان، بێده‌نگ نابین و هه‌موو رێوشوێنێكی یاسایی راست و ره‌وا ئه‌گرینه‌به‌ر. هه‌ركه‌سێكیش پێویستی به به‌دواداچوون هه‌یه ده‌توانێ په‌یوه‌ندی به تیمی پارێزه‌رانی تایبه‌ت به‌م كه‌یسه‌ی ئێمه‌وه بكات تا وه‌لاَمی راستی ده‌ستبكه‌وێت.
داواش له كه‌سوكاری شه‌هید كاوه گه‌رمیانی ده‌كه‌ین كه به عه‌قڵی خۆیان و به قازانجی ئه‌و زیانه‌ی لێیانكه‌وتووه كاربكه‌ن نه‌ك له‌ژێر كاریگه‌رێتی پلانی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كیان نییه جگه‌له تێكدان. ئه‌مانه‌وێ ئه‌وه‌ش روونبكه‌ینه‌وه كه له راگه‌یاندنه‌كاندا بلاَوكرایه‌وه گوایه ئێمه هیچ پله‌یه‌كی سه‌ربازیمان نییه، به‌پێچه‌وانه‌وه ئێمه به فه‌رمی خولی سه‌ربازیمان بینیوه و به فه‌رمانی فه‌رمیش پله‌ی (فه‌ریق)مان وه‌رگرتووه، جگه‌له‌وه به فه‌رمی نوێنه‌ری فه‌رمانده‌ی گشتی (ه.پ.ك) بووین و هه‌موو ده‌سه‌لاَته‌كانی فه‌رمانده‌ی گشتیمان هه‌بووه و له‌هه‌موو كۆڕ و كۆبوونه‌وه سه‌ربازی و پێشمه‌رگایه‌تییه‌كاندا به‌شداریمانكردووه و ئه‌ندامی تیمی یه‌كخستنه‌وه‌ی (ه.پ.ك) بووین.
ده‌خوازم هه‌موو لایه‌ك هه‌ست به به‌رپرسیارێتی بكه‌ن له ده‌ربڕین و بلاَوكردنه‌وه‌ی زانیاری و خۆیان به‌دووربگرن له كاری په‌له و بێبنه‌ما و ناوزڕاندن كه له به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سدا نییه تاكو كاره‌كانی دادگا و گه‌یشتنه ئه‌نجام به رێكوپێكی بڕوات و هه‌موو لایه‌كمان مافی خۆی وه‌ربگرێت، چونكه كه‌س سوود له ئاڵۆزاندنی دۆخه‌كه وه‌رناگرێ.