
به‌رراك و ماندێلا
خه‌ندان ـ
له‌كاتێكدا جیهان سه‌رقاڵی ماڵئاوایی كردنه له ماندێلا-ی تێكۆشه‌ر له‌پێناو ئازادی‌دا، كه‌چی بانگخوازێكی عه‌ره‌بستانی سعودی هێرشی توند ده‌كاته سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هیوای لێخۆشبوو‌ن بۆ ئه‌و پیاوه مه‌زنه‌ی ئه‌فریقای باشوور ده‌خوازن.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی ئیلاف، عه‌بدولره‌حمان به‌رراك، بانگخوازی عه‌ره‌بستانی سعودی له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه گوایه له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی توویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، نیسلۆن ماندێلا-ی سه‌ركرده‌ی كۆچكردووی باشووری ئه‌فریقای به "كافر و نه‌سرانی" وه‌سفكردووه‌و رایگه‌یاندووه ئه‌و كه‌سه‌ی شكۆداری بكات، وه‌ك ماندێلا كافره.
له به‌یاننامه‌كه‌یدا، عه‌بدولره‌حمان به‌رراك، نووسیوویه‌تی: "ئه‌و شكۆدارییه‌ی میدیای عه‌ره‌بی به‌م كه‌سه پڕووكاوه‌ی ده‌دات، له‌پێناو رازیكردنی دڵی ئه‌مریكا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، چونكه ماندێلا مه‌سیحییه، خۆئه‌گه‌ر موسڵمان بووایه، ئه‌وا ئه‌م ستایشه‌ی نه‌ده‌كرا و به‌وجۆره گه‌وره‌و قه‌به‌یان نه‌ده‌كرد."
ئه‌و بانگخوازه سعودییه پرسیار له‌هۆكاری شكۆداركردن و گه‌وره‌كردنی نیسلۆن ماندێلا ده‌كات و به‌كافریش وه‌سفی ده‌كات، ده‌شڵێت: " ئه‌و كه‌سه‌ی داوای به‌زه‌یی و لێخۆشبوو‌ن بۆ ماندێلا بكات وه‌ك ماندێلا وایه و ئه‌وه‌ش سووربێت له‌سه‌ر داواكارییه‌كه‌ی، به هه‌ڵگه‌ڕاوه له ئایین هه‌ژمار ده‌كرێت."