
دوای دەستلەكاركێشانەوەی هەریەكە لەوەزیرەكانی ناوخۆو ئابووری توركیا، ئێوارەی ئەمڕۆ وەزیری ژینگەش دەستی لەپۆستەكەی كێشایەوە.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی بی بی سی ، ئێوارەی ئەمڕۆ (ئەردوگان بەیرەقدار) ی وەزیری ژینگە نامەی دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەش بەسەرۆك وەزیران كردووە، ئەوەش دوای ئەوەی دەركەوت ژمارەیەك بەرپرسی حكومەتەكەی ئەردوگان لەدۆسیەی گەندەڵی تێوەگلان.
ئەو سەرچاوەیە باسیشی لەوەكردووە، وەزیری ژینگە لەهەمان كاتیش پەرلەمانتارە نامەكەی رادەستی حكومەت كردووە.
جێگەی باس كردنە بڕیارە لەئایندەیەكی نزیكدا ئەردوگان گۆڕانكاری لەپێكهاتەی حكومەتەكەیدا بكات و 10 وەزیر بگۆڕێت.
0 Comments