
گێتی
حاخامێكی ئیسرائیلی هێرشی كرده سه‌ر گه‌لی میسر و رایگه‌یاند كه خوا لێیان تووڕه‌یه، هه‌ربه‌وهۆیه‌شه‌وه كوشتاری ناوخۆیی ئه‌و وڵاته‌ی گرتووه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ی (یوم السابع)ی چاپی میسر بڵاویكرده‌وه: نیر بن ئارتسی، گه‌وره سه‌ركرده‌ی هۆزی حه‌ریدی له شاری ئۆرشه‌لیم و حاخامی ئیسرائیلی پێی وایه ئه‌و كوشتاره ناوخۆییه‌ی ئێستا له میسردا هه‌یه، تووڕه‌یی خودایه به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا باریووه‌و گوایه ئه‌و تووڕه‌ییه له میسره‌وه هه‌موو جیهان ده‌گرێته‌وه.
حاخام نیر بن ئارتسی باسی له‌وه‌شكرد كه حاڵی حازر سه‌ربازانی سوپای ئیسرائیل له هه‌مووكات زیاتر هه‌ڕه‌شه‌ی رفاندنیان له‌سه‌ره، ئه‌وه‌ش به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی گروپه توندڕه‌وه‌كان به سنووره‌كانی نزیك ئیسرائیل له میسر و ئوردن و لوبنانه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه رۆژنامه‌ی (ئیمارات ئه‌لیه‌وم)، بڵاویكرده‌وه، داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر كراوه به هانای كه‌سانی بێ لانه‌ی سه‌ر شه‌قامه‌كانه‌وه بچێت به‌وه‌ی شه‌وانیش مزگه‌وته‌كان بكاته‌وه تا كه‌سانی بێ جێگه و لانه په‌نای بۆ ببه‌ن.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، ئه‌م دواكارییه دوای بێ لانه‌بوونی محه‌مه‌د حسێن به‌هنه‌س هاتووه كه رۆماننووس و نیگاركێشێكی به‌ره‌گه‌ز سودانییه و له‌نێوان كافتریا و قاوه‌خانه‌كانی میسر ژیان ده‌گوزه‌رێنێ و هیچ لانه‌یه‌كی نییه.
حاڵی ئه‌و رۆماننووس و نیگاركێشه شه‌قامی میسریی تووشی شۆك كردووه، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی مامی ئه‌و نووسه‌ره له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌به‌ر بێ جێگه‌یی له شه‌قامێكی قاهیره‌ی پایته‌خت، ره‌ق بووه.