بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان زانیاری نوێ له‌باره‌ی كوشتنی پاسه‌وانه‌كه‌ی سه‌رۆك تاڵه‌بانی ئاشكرا ده‌كات.
جه‌لال شێخ كه‌ریم بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند: جێگری به‌رپرسی پاسه‌وانه‌كانی سه‌رۆك تاڵه‌بانی شوێنی لێدان به جه‌سته‌یه‌وه دیار بووه و له ژوره‌وه‌ش ده‌رگا بۆ بكوژه‌كه كراوه‌ته‌وه.
له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ گۆڤاری شار، بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه كه "گومانی ئه‌وه ده‌كرێت، جێگری به‌رپرسی پاسه‌وانه‌كانی سه‌رۆك تاڵه‌بانی به ده‌مانچه‌ی بێده‌نگ كوژرابێت".
جه‌لال شێخ كه‌ریم وتی: "هه‌تا ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه ده‌رنه‌كه‌وێت ناتوانرێت هیچ بڵێین، به‌ڵام به‌بڕوای خۆم ده‌چێته بابی كێشه‌ی تره‌وه، یان ویستوویانه ئاژاوه‌یه‌ك بنێنه‌وه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "پۆلیس له‌زاری ژنه‌كه‌یه‌وه رایگه‌یاندووه كه سێ كه‌س بوون، جگه له ژنه‌كه‌شی هیچ كه‌سێك له‌خێزانه‌كه‌ی نه دایكی و نه برای ژنه‌كه‌ی و نه كچ و كوڕه‌كه‌ی، نه گوێیان له‌ته‌قه بووه نه كه‌سیان بینیوه، ره‌نگه به‌چه‌كی بێده‌نگ كوژرابێت".
وتیشی: "ئه‌وه‌ی ئێمه به‌دواداچوونمان بۆ كردووه له‌رێگه‌ی به‌ڵگه‌ی تاوان و پۆلیس و ئاسایشه‌وه كه‌سێك یان زیاتر چووه‌ته ژووره‌وه و ده‌رگای بۆ كراوه‌ته‌وه، پێشتر ده‌رگا داخراوه، ئه‌و كه‌سێكی ئاسایی نییه كه ئه‌وه‌نده نه‌شاره‌زا بێت ده‌رگاكه‌ی بكاته‌وه، له‌ژووره‌وه به‌دوو فیشه‌كی ده‌مانچه كوژراوه و شوێنی لێدانێكی پێوه بووه".
20ی تشیرینی دووه‌می رابردوو عه‌قید (سه‌روه‌ت محه‌مه‌د ڕه‌شید) پاسه‌وانی تایبه‌تی سه‌رۆك تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عیراق له ماڵه‌كه‌ی خۆی له گه‌ڕه‌كی كانی بای شاری سلێمانی كوژرا.