Blogger Tricks

Pages

Ads 468x60px

الفئة 2

Tips Tricks And Tutorials
Drop Down MenusCSS Drop Down MenuPure CSS Dropdown Menu

تجربة 3

إعلانات

خێزانی دەیەمى پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) : خاتوو: ڕەملە(ڕەزاى خواى لێ بێت):


ـ دەیەم خێزانی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) خاتوو: (رَمْڵەُ بِنْتُ أَبِی سُفْیانَ)ی ناسراو بە (أُمّ حَبِيبَة) كچی (أَبِو سُفْيَان، صخر بْنِ حَرْبٍ)یدەوڵەمەند و سیاسەتمەدار و ناوداری شاری مەككە بوو، دایكیشی ناوی (صَفِیَّەَ بِنْتَ أَبِی الْعَاصِ)ی پووری عوسمانی كوڕی عەفانی جێنیشنیسێیەمی پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) بوو.




ـ حەڤدە ساڵ بەر لە پێغەمبەرایەتی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) خاتوو رەملە لە شاری مەككە لە دایك بووە.
ـ لەگەڵ ئەوەیشی كە (أَبِو سُفْیان)ی باوكی یەكێك بوو لە دوژمنە سەرسەختەكانی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و پەیامەكەی، بە پێچەوانەی ئەوەوە خاتوو رەملە هەر لە سەرەتاوە باوەڕی بە پێغەمبەرایەتی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و راستیی پەیامەكەی هێنا، لەو پێناوەشدا و بە مەبەستی دەرباز بوون لە ستەمی بێباوەڕانی مەككە لەگەڵ هاوسەرەكەی (عُبَيْدُ اللَّهِ بْنُ جَحْشٍ الْأَسَدِيّ) كۆچیان كردووە بۆ حەبەشە، لەوێ خوای گەورە كچێكی پێ بەخشین و ناویان نا (حَبِیبَە)، ئیتر خاتوو رەملە نازناوی (أُمّ حَبِیبَە)ی هەڵگرتووە.
ـ پاش ماوەیەك لە گەیشتنیان بە خاكی حەبەشە هاوسەرەكەی كە برای خاتوو زەینەبی خێزانی پێغەمبەر بوو (صلى الله عليه وسلم)، لە ئایینی پیرۆزی ئیسلام هەڵگەڕاوەتەوە،چووەتە سەر ئایینی مەسیحیەت، بەڵام خاتوو (أُمّ حَبِیبَە) چۆن پێشتر لە پێناوی خوادا دەستی لە باوك و دایك و برا و هەموو كەس و كاری هەڵگرتبوو، لەم قۆناغەشدا و هەر لەبەر خودا و لە پێناو ئایینەكەیدا دەستبەرداری هاوسەرەكەیشی بووە و لێی جیا بووەتەوە و لەوێ بێوەژن و بێكەس كەوتووە.
ـ پاش بێوەژنكەوتنی، خاتوو (أُمّ حَبِيبَة) كەوتووەتە ناڕەحەتیەكی زۆرەوە، لەبەر ئایینەكەی و لە ترسی ستەمی بێباوەڕان نەیتوانیوە بگەڕێتەوە مەككە، لەم لایشەوە بە كچێكەوە بێكەس كەوتەوە، جگە لە خودا و ئەو كۆمەڵە موسڵمانە پەنابەرەی حەبەشە كەسێك، یان سەرپەرشتیارێك شك نابات، لەو كاتانەدا خودای میهرەبان دەرگای رەحمی خۆی بە رووی خاتوو (أُمّ حَبِيبَة)دا واڵا كرد، پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) وەك وەفادارییەك و رێزلێنانێك لەو هەموو قوربانی و بەرخودانەی خاتوو (أُمّ حَبِيبَة) كە لە پێناو ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا دابووی، پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) بە (عَمْرو بْنَ أُمَيَّةَ الضَّمْرِيَّ)داوەڵامی ناردووە بۆ (نَّجَاشِیِّ) پادشای حەبەشە و داوای لێ كردووە كە خوازبێنی خاتوو (أُمّ حَبِیبَە)ی بۆ بكات، ئەویش داواكەی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بە خاتوو (أُمّ حَبِیبَە) راگەیاندووە.
ـ خاتوو (أُمّ حَبِيبَة) كە ئەم هەواڵەی بیستووە زۆری پێ خۆش بووە و رازی بووە، (خَالِدُ بْنُ سَعِیدِ بْنِ الْعَاصِ)ی ئامۆزای باوكی راسپاردووە كە لە بری ئەو مارەی بكات لە پێغەمبەری (صلى الله عليه وسلم)، (نَّجَاشِیِّ)ش لەلای خۆیەوە و لە بری پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) چوار سەد دیناری ئاڵتوونی ئەو كاتەی وەك مارەیی داوەتە خاتوو (أُمّ حَبِیبَە)، كە هیچ خێزانێكی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ئەو بڕە مارەییەی پێ نەدراوە.
ـ لە ساڵی حەوتی كۆچی پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) هاوسەرگیریی لەگەڵ خاتوو (أُمّ حَبِيبَة دا ئەنجام داوە.
ـ (أَبِو سُفْیان)ی باوكی خاتوو (أُمّ حَبِيبَة) سەرەڕای ئەو هەموو دژایەتیكردنەیشی بۆ پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم)، كە بیستی پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) كچەكەی خواستووە، بەم خزمایەتی و هاوسەرگیرییە زۆر دڵخۆش بوو، لە وەسفیپێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم) وتویەتی: (هو الفحل لا یقرع أنفه). واتە: ئەوە پیاوێكە نەكەس هاوشانێتی وە نەكەسیش دەتوانێت دەست بە روویەوە بنێت و بەرەنگاری بووەستێتەوە.
ـ جگە لەو هەڵوێستانەی كە باسمان كرد، خاتوو (أُمّ حَبِيبَة) خاوەنی زۆر هەڵوێستی باوەڕدارانە و جوامێرانە و ناوازەتر بووە كە نیشانەی باوەڕ پتەویی و دڵسۆزی ئەم خاتوونە بوون بەرامبەر بە پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) و ئایینی پیرۆزی ئیسلام، لەوانە جارێكیان باوكی روو دەكاتە مەدینە، بە مەبەستی پاكانەكردن بۆ ئەو ناپاكی و سنوورشكێنییەی كە بێباوەڕانی مەككە دژ بە موسڵمانان و پەیماننامەی حودەیبیە ئەنجامیاندابوو، بە هێرشكردن و كوشت و بڕ كردنیان بۆ هۆزی خوزاعەی هاوپەیمانی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، پاش هەوڵێكی زۆر كەس بە دەم داواكەیەوە نەچوو، كەسیش ئامادە نەبوو لەگەڵی بچێتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و تكای بۆ بكات، پاشتر رووی كردەماڵی خاتوو (أُمّ حَبِيبَة) كچی، بە هیوای ئەوەی كە بەڵكو ئەو تكایەكی لە پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) بۆ بكات.
ـ خاتوو (أُمّ حَبِيبَة)یش پاش ئەو هەموو لێكدابڕانە كە چەند ساڵە باوكی نەبینیوە، كاتێكباوكی دێتە ژوورەوە، ئەو راخەرەی كە پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) لەسەری دانیشتووە هەڵیگرتووە و نەیهێشتووە باوكی لەسەری دابنیشێت، باوكی كە ئەم هەڵوێستەیبینیوە پێی سەیر بووە، وتویەتی: ئەوە من بە شایەنی ئەوە نازانی كە لەسەر ئەو راخەرە دابنیشم؟ یان ئەو راخەرە بە شایەنی من نابینیت؟ ئەویش لە وەڵامدا وتویەتی: نەخێر تۆ بە شایەنی ئەوە نابینم كە لە سەر ئەو راخەرە دابنیشیت، چونكە ئەوە راخەری پێغەمبەرە (صلى الله عليه وسلم) و تۆیش كابرایەكی بێباوەڕی پیسیت، شایەنی ئەوە نیت لەسەر راخەری پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) دابنیشیت.
ـ لە تەمەنی پڕ لە فەڕی لەگەڵ پێغەمبەری خوادا (صلى الله عليه وسلم) خاتوو (أُمّ حَبِيبَة) شەست و پێنج فەرموودەی لە پێغەمبەری خوداوە (صلى الله عليه وسلم) گێڕاوەتەوە.
ـ خاتوو (أُمّ حَبِيبَة) لە تەمەنی حەفتا و چوار ساڵییدا و لە شاری مەدینە و لە سەردەمی فەرمانڕەوایەتی موعاویەی برایدا كۆچی دوایی كردووە، تەرمی پیرۆزی هەر لەوێ و لە گۆڕستانی بەقیع بەخاك سپێردراوە.

نووسینی: دكتۆر خالید موحەممەد ساڵح
سەرچاوە: کتێبى رەواندنەوەی گومانەكان
Comments
0 Comments

صوت و صورة