له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری یه‌مه‌ن كه تیایدا 56 كه‌س و سه‌رجه‌م هێرشبه‌ره‌كان كه 12 كه‌س بوون كوژران، رێكخراوی قاعیده داوای لێبووردن ده‌كات و ئاماده‌شه به‌پاره قه‌ره‌بووی كه‌سوكاری قوربانییه‌كان بكاته‌وه.
رێكخراوی قاعیده‌ی داوای لێبووردنی كرد له‌و هێرشه خوێناوییه‌ی له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا كرایه‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری یه‌مه‌ن و ئاماده‌ییشی ده‌ربڕی بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری قوربانییه‌كان.
ئه‌مڕۆ ئاژانسی ئه‌سۆشێتد پرێس بڵاویكرده‌وه كه دوێنێ شه‌و فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی سه‌ر به رێكخراوی قاعیده له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه نامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و دانی ناوه به‌و هه‌ڵه‌یه‌ی كه كردوویانه و داوای لێبووردنیشی له كه‌سوكاری قوربانییه‌كان كرد و سه‌ره‌خۆشی خۆی پێشكه‌ش كردن.
ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازییه رایگه‌یاندووه كه ئامانج له‌و هێرشه ئه‌و كه‌سانه نه‌بوون كه بوون به قوربانی و رێكخراوه‌كه‌ش به‌رپرسیارێتی خۆی له رووداوه‌كه له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت و ئاماده‌یه قه‌ره‌بووی كه‌سوكاری قوربانییه‌كان بكاته‌وه و برینداره‌كانیش چاره‌سه‌ر بكات.
ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌ی رێكخراوه‌كه ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه ته‌نها یه‌كێك له هێرشبه‌ره‌كان پابه‌ندی رێنماییه‌كانی رێكخراوه‌كه‌ی نه‌بووه و سه‌ربه‌خۆیانه كاری كردووه و ئامانجیش له هێرشه‌كه نه‌خۆشخانه‌كه نه‌بووه، به‌ڵكو بنكه‌ی فه‌رمانده‌یی بووه كه ئامانجی هێرشی فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كان دیاری ده‌كات.
12ی ئه‌م مانگه ته‌له‌فزیۆنی یه‌مه‌ن، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی هێرشێكی چه‌كدارانی سه‌ر به رێكخراوی قاعیده‌ی بۆسه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگری یه‌مه‌ن له سه‌نعای پایته‌خت بڵاوكرده‌وه كه هه‌فته‌یه‌ك له‌وه‌وبه‌ر ئه‌نجام درابوو.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ترس و تۆقانی ده‌یان پزیشك و سسته‌ر و نه‌خۆش و كه‌سوكاریان له ناو نه‌خۆشخانه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری یه‌مه‌ن ده‌ركه‌وتووه، به‌جۆرێك یه‌مه‌نییه‌كان له‌و توندوتیژی و كوشتنه‌ی له‌لایه‌ن كامێراكانه‌وه وێنه‌گیراون، تووشی شۆك بوون.
هێرشه‌كه كه له‌لایه‌ن 12 چه‌كداره‌وه ئه‌نجام درا وهه‌رهه‌موویان كوژران، سه‌ره‌تا به كوشتنی پاسه‌وانه‌كانی بیناكه و ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له ده‌ره‌وه‌ی بیناكه ده‌ستی پێكرد و دواتر هێرشێكی چه‌كداری كرایه‌سه‌ر بیناكه و به‌هۆیه‌وه 56 كه‌س و سه‌رجه‌م هێرشبه‌ره‌كان كوژران كه زۆربه‌یان ره‌گه‌زنامه‌ی سعودیه‌یان هه‌بوو.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، دوای ئه‌نجامدانی كرده‌وه خۆكوژییه‌كه، كارمه‌ندانی بیناكه له ترسا هه‌ریه‌كه و به لایه‌كدا هه‌ڵدێن بۆ ئه‌وه‌ی گیانی خۆی رزگار بكه‌ن.