هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی راپه‌ڕین له بازاڕی قه‌ڵادزێ كه‌سێك ده‌ستگیر ده‌كه‌ن كه سێ جار دزی له مینی ماركێتێك كردوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی راپه‌ڕیندا كه وێنه‌یه‌كی بۆ (خه‌ندان) نێردراوه، تیایدا هاتووه: دوای ئه‌وه‌ی خاوه‌نی ماركێتێك له قه‌ڵادزێ ئاگاداری كردن كه دزی له ماركێته‌كه‌ی ده‌كرێت، هێزه‌كانیان له یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی قه‌ڵادزێ دوای چاودێری كردنی شوێنه‌كه توانیان به‌بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌و به‌پێی ماده‌ی 443 تۆمه‌تبارێك به‌ناوی (ر، م، خ) ده‌ستگیر بكه‌ن.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو: دواتر تۆمه‌تباره‌كه له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كاندا دانی به‌وه‌دا ناوه كه سێجاری دیكه دزی له‌و ماركێته كردوه.