
جۆن مه‌ككین، ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا
جۆن مه‌ككین، سیناتۆری كۆماریخوازی ئه‌مریكا سازدانی هه‌ر گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ "به‌ره‌ی ئیسلامی"ی سوریا ره‌تده‌كاته‌وه كه به‌مدواییه دروستبووه.
له لێدوانێكدا بۆ رادیۆ سه‌وا،جۆن مه‌ككین، ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: ناكرێت هیچ جۆره گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی ئیسلامیی سوریا ساز بكرێت، ره‌خنه‌شی له سیاسه‌تی واشنتۆن گرت سه‌باره‌ت به سوریا و پێی وابوو كه شكستهێنان له پشتیوانیكردنی سوپای ئازاد، وایكرد گروپه توندڕه‌وه‌كان مه‌یدانه‌كه بگرنه‌ده‌ست.
جۆن مه‌ككین ئه‌و شكسته‌ی ئیداره‌ی واشنتۆنی به شه‌رمه‌زاری بۆ مێژووی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌قه‌ڵه‌مدا و وتی: "ئه‌گه‌ر هاوكاریی سوپای ئازادی بكردایه، ئێستا به‌شار ئه‌سه‌د له مۆسكۆ بوو."
ئه‌م وتانه‌ی جۆن مه‌ككین، دوای لێدوانێكی جۆن كیری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هات كه پێشنیازی ئه‌گه‌ری گفتوگۆی له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی ئیسلامیی میانڕه‌وی سوریا كردبوو.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پێشنیازه‌كه‌ی بۆئه‌وه‌بووه تا نوێنه‌رایه‌تیی گروپه میانڕه‌وه‌كان له كۆبوونه‌وه‌كانی جنێف 2 زیاتر بكات كه بڕیاره مانگی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت.