Blogger Tricks

Pages

Ads 468x60px

الفئة 2

Tips Tricks And Tutorials
Drop Down MenusCSS Drop Down MenuPure CSS Dropdown Menu

تجربة 3

إعلانات

زانایانی دیمەشق فەتوای خواردنی پشیلەو گوێدرێژو مردارەوە بوو دەدەن..!!


لە كاتێكدا خەڵكی بەشێكی زۆری جیهان لە ناو نازو نیعمەتدا دەتلێنەوە, موسڵمانانی چەند شارێكی سوریا نانە ڕەقە شك نابەن گەدەی بچوكی منداڵەكانیانی پێ‌ تێر بكەن, ئەو كاتەی ئێمە لە چەندان جۆر خۆراك لەسەر سفرەی ژەمێك دادەنێین و دواتر پاشماوەكەی دەكەینە تەنەكەی زبڵدانەوەو لە تاو ئازاری زۆر خواردن سكمان دەگوشین, براكانمان لە سوریا لە برساندا بە چەند ڕۆژ ژەمێك خواردنیان دەست ناكەوێت و لە برسانا سكیان دەگوشن.


ئەمەی دەیبینیت بانگەوازی كۆمەڵێك لە زانایان و بانگخوازان و وتاربێژانی مزگەوتەكانی بەشی باشوری دیمەشقی گەمارۆدراوە باس لە فەتوای زانایانی ئەوێ‌ دەكەن بە خواردنی گۆشتی پشیلەو سەگ و كوێدرێژو گیانلەرەی مردارەوەبوو لە كاتی زۆر برسێتی و ترسی مردندا...
موسڵمانان ببینن گەیشتوین بە چ حاڵێك...حسبنا الله ونعم الوكیل



Comments
0 Comments

صوت و صورة