Blogger Tricks

Pages

Ads 468x60px

الفئة 2

Tips Tricks And Tutorials
Drop Down MenusCSS Drop Down MenuPure CSS Dropdown Menu

تجربة 3

إعلانات

دوو سەركردەی قاعید لە كەركووك دەسگیر دەكرێن


دوو سەركردەی قاعید لە كەركووك دەسگیر دەكرێن
هونەر ئەحمەد رووداو- كەركووك دوو سەكردەی قاعیدە لە گوندی غێدەی شارۆچكەی داقووقی پارێزگای كەركووك دەسگیردەكرێن، كە پێشتر داواكراو بوونە بە مادەی 4ی تیرۆر. 

ئەمڕۆ چوارشەممە، لەگەڕان پشكنینێكدا بۆ گوندەكانی دەروبەری شارۆچكەی داقوق، 2 داواكراو لەگوندی غێدە دەسگیركران، كە داواكراو بوون بە مادەی 4ی تیرۆر بەناوەكانی موعەمەر خەڵەف و قوصەی یاسین، كە دوو سەركردوەی باڵای گرووپی قاعیدەن لە كەركووك.
بەپێی زانیارییەكانی ئاسایشی كەركووك، دەسگیركراوەكان دەستیان هەبووە لە چەندین تەقینەوە و كردەوەی تووندوتیژی لەناو شاری كەركووك.
فەرهاد صاڵح، بەڕێوبەری راگەیاندنی ئاسایشی كەركووك بە( تۆرشی میدیایی رووداو) ی راگەیاند: " ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشی پۆلیس ئاسایش ئەو دوو داواكراوە دەستگیركراون، ئۆپەرلسیۆنەكەش پاڵپشت بە بوونی هەندێك زانیاری ئەنجامدراوە".
فەرهاد صاڵح گوتیشی " دوو دەسگیركراوەكە بە پێی ماددەی 4ی تیرۆر داوكارون ناویان لە دادگای باڵای تاوانەكانی بەغدا هەیە". 
Comments
0 Comments

صوت و صورة