گروپێكی سه‌له‌فی (جیهادی) كه له ژێر ناوی "لایه‌نگرانی بیت المقد‌س" كارده‌كه‌ن و پێشبینی ده‌كرێت سه‌ر به رێكخراوی ئه‌لقاعیده بن، سوپای میسریان به كافر ناوبرده‌وه و هۆشیاریش ده‌ده‌نه ئه‌وانه‌ی كه ده‌چنه ریزی سه‌ربازییه‌وه.
به پێی هه‌واڵێكی (سی ئێن ئێن)ی ئه‌مریكی، ئه‌و گروپه سه‌له‌فییه كه پێشبینی ده‌كرێت سه‌ر به رێكخراوی ئه‌لقاعیده بن، هێرشیان بۆ سه‌ر سوپا و به‌رپرسانی میسر ئه‌نجامداوه، هۆشیاری ئه‌وه بڵاوده‌كه‌نه‌وه كه په‌یوه‌ندی نه‌كه‌نه سوپا و پۆلیسه‌وه، چونكه ئه‌وانه "به‌ڕێوبه‌ری پلانه‌كانی یه‌هود و نه‌سارین".
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له پێگه‌یه‌كی تایبه‌ت به خۆیان بڵاوكراوه‌ته‌وه، هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌بینراو و له پشتگوێخستی ئه‌و هۆشیاریدانه ده‌كه‌ن.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، یه‌كه‌مین كاری پێشینه‌مان ئه‌وه‌یه پارێزگاری له خوێن و ئابڕوی موسڵمانان بكه‌ین ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای ئاینی ئێمه، به هه‌موو لایه‌ك راده‌گه‌ێنین، ته‌كفیركردنی ده‌سه‌ڵات شه‌رعییه و ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌رعی پێشنیازی ده‌كه‌ین".
ئه‌م گروپه پێشتر له دورگه‌ی سینا باره‌گایان هه‌بووه و چه‌ندین كرده‌وه‌ی چه‌كدارییان ئه‌نجامداوه و دیارترینیان هه‌وڵدان بۆ تیرۆركردنی وه‌زیری ناوخۆی میسر محه‌مه‌د ئیبراهیم بوو كه مانگی ئه‌یلول له رێگه‌ی خۆكوژێكه‌وه ئه‌نجامدرا.