رۆناڵدۆ هۆكاری شایسته‌یی میسی بۆ بردنه‌وه‌ی تۆپی ئاڵتونی ئاشكراده‌كات
|
![]()
رۆناڵدۆ دا لیمای به‌ڕازیلی و یاریزانی پێشووی یانه‌كانی ریاڵ مه‌درید و به‌رشلۆنه و دوو یانه لوتكه‌كه‌ی میلانۆ هۆكاری ئه‌و لێدوانه‌ی روونده‌كاته‌وه كه‌پێشتر رایگه‌یاندبوو میسی شایسته‌تره له‌رۆناڵدۆ بۆ به‌ده‌ستهێنانی نازناوی باشترین یاریزانی 2013.
له‌لێدوانێكیدا رۆناڵدۆ ئاشكرایكرد: هه‌رسێ یاریزانه‌كه له‌ئاستێكی به‌رزدان به‌ڵام بۆ هه‌ڵبژاردنی باشترینیان شیكردنه‌وه‌یه‌كی خۆم هه‌یه و میسی هه‌ڵده‌بژێرم، ئه‌ویش به‌هۆی چه‌ند له‌به‌رچاوگرتنێكی هونه‌ریی كه‌تێیدا ئه‌و یاریزانه ئه‌رژه‌نتینیه باڵاده‌سته.
هه‌روه‌ها رۆناڵدۆ ووتی: میسی توانایه‌كی جیاوازیی هه‌یه و هه‌میشه رۆڵی یه‌كلایی كه‌ره‌وه ده‌بینێت، دوای ئه‌و رۆناڵدۆ به‌باشترین یاریزان داده‌نێم و فرانك ریبێریش له‌پله‌ی سێهه‌مدا دێت.
|
تجربة 3
إعلانات
رۆناڵدۆ هۆكاری شایسته‌یی میسی بۆ بردنه‌وه‌ی تۆپی ئاڵتونی ئاشكراده‌كات
0 Comments
