Blogger Tricks

Pages

Ads 468x60px

الفئة 2

Tips Tricks And Tutorials
Drop Down MenusCSS Drop Down MenuPure CSS Dropdown Menu

تجربة 3

إعلانات

بە ڤیدیۆ... گریانی منداڵێكی سوری كە گلەیی لە بەشار ئەسەد دەكات




لە گرتەیەكی ڤیدیۆیدا كە بێژەری ناوداری عەرەبی و جیهانی (خەدیجە بن قنا)لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردۆتەوە، منداڵێكی سوری دەگرێت و دەڵێت بەشار ئەسەد دەمانكوژێت.چەند دەردە دڵێكی خۆی دەردەبڕێت و لە قوڵای دڵەوە گازەندە لە ژیانی خۆی دەكات.

بە پێی ئامارێك كە دوو مانگ بەر لە ئێستا بڵاوكراوەتەوە، روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ لە ئامارێكی نوێدا بڵاویكردەوە: لەماوەی 30 مانگی شەڕی سوریا، 115 هەزار و 206 كەس كوژراون كە زیاتر لە 47 هەزاریان لە ریزی هێزەكانی رژێمی بەشار ئەسەد و 23 هەزار و 707ی دیكەیشیان چەكدارانی هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتەن. 

بەپێی ئامارەكە، لەو 47 هەزار كوژراوەی ریزەكانی رژێمی سوریا 28 هەزار و 804یان سەربازی سوپای رژێمی سوریا و 18 هەزار و 228یان لەوانەن كە لایەنگرنی رژێمن و چەكیان بۆ هەڵگرتووە، ئەمە جگەلە 174 كوژراوی دیكە كە سەربە حزبوڵای لوبنانن.

لە ئامارەكەی روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ هاتووە كە لە سەرەتای سەرهەڵدانی شۆڕشی سوریاوە 41 هەزار و 553 هاوڵاتیی مەدەنی كوژراون كە شەش هەزار و 87یان منداڵ و چوار هەزار و 79شیان ژنن.

هەر لە شەڕی سوریا و بەگوێرەی ئامارەكە، دوو هەزار و 760 كەسی دیكە كوژراون كە ناناسرێنەوەو ناسنامەكانیان نەزانراوە. باسی لەوەشكردووە كە ئەو ئامارە دەستگیركراوەكانی نێو گرتووخانەكانی رژێمی سوریای تێدا نییە كە ژمارەیان بە دەیان هەزار كەس مەزەندە دەكرێت.
ژمارەی كوژراو و بریندارەكان، جێگیر نەكراوە، لەبەر ئەوەی هێشتا ئەو شەڕە خوێناوییە بەردەوامی هەیە رۆژ لە دوای رۆژ، ئامارەكان گۆڕانكارییان بەسەردا دێت.


Comments
0 Comments

صوت و صورة