رۆژنامه‌ی دیفێنسا سێنتڕاڵی ئیسپانی ئاشكرایكرد له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی كارلۆ ئه‌نچیلۆتی راهێنه‌ری ریاڵ مه‌دریددا یاریزانێك كه‌زۆرترین كات به‌شداریی له‌یارییه‌كاندا كردبێت له‌م وه‌رزه‌دا پیپی پورتوگالییه.
له‌سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتی و خوله‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌دا پیپی 1890 خوله‌ك به‌درێسی ریاڵ مه‌دریده‌وه یاریی كردووه، به‌وه‌ش ئه‌و یاریزانه پێش كریستیانۆ رۆناڵدۆی هاونیشتیمانی كه‌وتووه، ئه‌ویش به‌سوود وه‌رگرتن له‌پێكانی دۆن و به‌شداریی نه‌كردنی له‌چه‌ند یارییه‌ك.
هه‌روه‌ها پیپی یه‌كه‌م یاریزانه كه‌له‌سه‌رجه‌م یارییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا به‌شداریی كردووه ته‌نانه‌ت یه‌ك خوله‌ك دانه‌بڕاوه، له‌دوای ئه‌ویش كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی دێت به‌به‌شداریی كردنی 1854 خوله‌ك، هه‌روه‌ها كه‌ریم بنزیمه 1726 به‌شداریی كردووه، پله‌ی چواره‌میش بۆ سێرجیۆ رامۆسه به 1656 خوله‌ك.