ئافره‌تێك له شارۆچكه‌ی رزگاری سه‌ر به قه‌زای كه‌لار به سووتاوی له‌سه‌ر جێگه‌كه‌ی خۆی دۆزراوه‌ته‌وه، كه تائێستا هۆكاری سووتانه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌بووه‌و پۆلیس لێكۆڵینه‌وه ده‌كات. مقه‌ده‌م حه‌سه‌ن محه‌ممه‌د، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان، به خه‌ندان_ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ئافره‌تێك له ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا و له سه‌ر جێگه‌ی خه‌وتن، به سووتاووی دۆزرایه‌وه.
ئافره‌ته‌كه ناوی (ئ. ی. ع)ه‌و له دایكبووی ساڵی 1977یه، ژنی یه‌كه‌می پیاوێكه به ناوی (ت. م. ت) كه له‌دایكبووی ساڵی 1971ه، خێزانه‌كه كوردن و له ناوچه‌كانی دیاله‌وه هاتوون بۆ شارۆچكه‌ی رزگاری به‌مه‌به‌ستی نیشته‌جێبوون و منداڵییان نییه. وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: پۆلیس له رووداوه‌كه ئاگادار كراوه‌ته‌وه‌و رۆشتوونه‌ته شوێنه‌كه، بینیویانه ئافره‌ته‌كه له‌سه‌ر جێگه‌كه‌ی خۆی به سووتاوی گیانی له‌ده‌ستداوه، وتیشی: "لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌كرێت و تائێستا یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه، كه ئایا ئه‌و ئافره‌ته سووتێنراوه، یان ته‌زووی كاره‌با لێیداوه".
ته‌ئكیدیشكرده‌وه، كه له ئێستادا هاوسه‌ری ئافره‌ته سووتاوه‌كه له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.كه‌ریم
|