
نێلسۆن مادنێلا خه‌باتگێڕی كۆچكردووی ئه‌فریقا
رۆژنامه‌كه‌یه‌كی چاپی به‌ریتانیا باس له‌وه‌ده‌كات كه، نێلسۆن مادنێلا خه‌باتگێڕی كۆچكردووی ئه‌فریقا، له‌لایه‌ن مۆسادی ئیسرائیله‌وه مه‌شق و راهێنانی پێكراوه و هه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌وانیشه‌وه چه‌كی وه‌گرتووه.
رۆژنامه‌ی گاردیانی چاپی به‌ریتانیا له‌ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا، بابه‌تێكی له‌سه‌ر نیلسۆن ماندێلای بڵاوكرده‌وه به‌ناونیشانی:" نێلسۆن ماندێلا له‌لایه‌ن مۆساده‌وه ساڵی 1962 مه‌شقی پێكراوه و چه‌كیشی وه‌رگرتووه".
رۆژنامه‌كه سه‌رنج ده‌خاته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه،" به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نهێنی به‌م دواییانه له ئه‌رشیفی ئیسرائیل‌دا ئاشكرابووه و تیایدا باس له‌وه ده‌كات كه ماندێلا به‌ناوێكی خوازراوه‌وه راهێنانی پێكراوه له‌لایه‌ن مۆساده‌وه".
هارییت شیروود، ئاماده‌كاری بابه‌ته‌كه ده‌ڵێت، به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ی به‌م دواییانه‌ی ئاشكرا كراوه ده‌ركه‌وتووه كه، پێده‌چێت ماندێلا راهێنانی پێكرابێت له‌سه‌ر به‌كارهێنانی چه‌ك و جۆره‌كانی شه‌ڕ له‌سه‌ر ده‌ستی كادیرانی مۆساد ساڵی 1962، له‌ئه‌سیوبیا، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی مۆساد ناسنامه‌ی راسته‌قینه‌ی ماندێلای زانیبێت.
شیروود، رایگه‌یاند به‌ڵگه‌كه له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ی ها ئارتسی چاپی ئیسرائیل دوای دوو هه‌فته له‌كۆچكردنی ماندێلا ئاشكراكراوه و تیایدا باس له‌وه‌كراوه كه كادیرانی مۆساد له‌كاتی مه‌شقپێكردنیان، هاوكات هانی ماندێلاشیان داوه، هاوسۆزبێت له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا.
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كه، ماندێلا ئه‌و كاته‌ی كه له‌ئه‌سیوبیا بووه، به‌ناوێكی خوازراوه‌وه په‌یوه‌ندیی به باڵیۆزی ئیسرائیله‌وه كردووه و به‌ناوی ( بیمبرنیلی ره‌ش) خۆی به‌مۆساد ناساندووه، ئه‌و ناوه‌ش له‌لایه‌ن رۆژنامه‌كانی ئه‌فریقا وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ماندێلا به‌كار هاتووه.
رۆژی 5 ئه‌م مانگه، نێلسۆن ماندێلا خه‌باتگێری ئه‌فریقا له‌ته‌مه‌نی 95 ساڵیدا له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی له جۆهانسبێرگ كۆچی دوایی كرد، دوای ئه‌وه‌ی كه ماوه‌یه‌كی زۆر به‌ده‌ست نه‌خۆشیه‌كه‌وه ده‌یناڵاند.
ساڵی 1994 ماندێلا به‌یه‌كه‌م سه‌رۆكی باشوری ئه‌فریقا ده‌ستنیشانكراو له‌ساڵی 2004 وازی له‌كاری سیاسی هێنا.