
فۆتۆ گۆگڵ
لێكۆڵه‌ری دادی میسر، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆكی له‌سه‌ركار لابراوی میسر و دوو سه‌ركرده‌ی باڵای دیكه‌ی ئیخوان موسلمینی ره‌وانه‌ی دادگای تاوانه‌كان كرد، به‌تۆمه‌تی هه‌ڵهاتن له‌زیندان ساڵی 2011 له‌كاتی كوده‌تاكه‌ی به‌سه‌ر حوسنی موباره‌كی سه‌رۆكی پێشوی میسردا كرا.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كیدا، راوێژكار حه‌سه‌ن سه‌میر، لێكۆڵه‌ری دادی میسر، ئاشكرایكرد كه، مورسی و محه‌مه‌د به‌دیع، رابه‌ری گشتی ئیخوان موسلمین و محه‌مه‌د عیزه‌تی جێگریی، له‌گه‌ڵ 129 كه‌سی دیكه، ره‌وانه‌ی دادگای تاوانه‌كان كراون، به‌مه‌به‌ستی ده‌ستكردن به‌لێكۆڵینه‌وه له‌كه‌یسی هه‌ڵهاتنیان له‌زیندانی وادی نه‌ترون، باكوری خۆرئاوای قاهیره‌ی پایته‌خت له‌كاتی راپڕینه‌كه‌ی ساڵی 2011.
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس 24 بڵاویكرده‌وه، له‌نێو ئه‌وانه‌ی كه دۆسیه‌كانیان ره‌وانه‌ی دادگای تاوانه‌كانی میسر كراون بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌كه‌یسی هه‌ڵهاتنه‌كه‌یان، ئه‌ندامانی سه‌ر به‌بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستین و حزبوڵای لوبنان هه‌ن، به‌ڵام به‌یاننامه‌كه‌ی حه‌سه‌ن سه‌میر ناوی ئه‌وانه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه.
هه‌ر له‌به‌یاننامه‌كه‌یدا، حه‌سه‌ن سه‌میر ئه‌و كه‌یسه وه‌سف ده‌كات به‌وه‌ی كه،" مه‌ترسیدارترین تاوانی تیرۆره كه وڵات به‌خۆیه‌وه بینیویه‌تی".
پێشتر دادگای میسر، محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆكی له‌سه‌ركارلابراوی میسری، به‌چه‌ندین تۆمه‌ت ده‌ستگییر كرد، له‌وانه تۆمه‌تی تیرۆر و سیخوڕیی كردن و هاندانی خه‌ڵك بۆ ئاژاوه‌گێڕیی له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كان دژی دوور خستنه‌وه‌ی ئیخوان له‌ده‌سه‌ڵاتی میسر.