Blogger Tricks

Pages

Ads 468x60px

الفئة 2

Tips Tricks And Tutorials
Drop Down MenusCSS Drop Down MenuPure CSS Dropdown Menu

تجربة 3

إعلانات

سەرۆك تاڵەبانی داوای خۆشی و ئارامی بۆ مەسحییەكان دەكات


سەرۆك تاڵەبانی داوای خۆشی و ئارامی بۆ مەسحییەكان دەكات


نوسینگەی سەرۆك تاڵەبانی رایدەگەیەنێت بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی لە دایكبونی حەزرەتی مەسیح و جەژنەكانی سەری ساڵەوە فەخامەتی سەرۆك مام جەلال پیرۆزبایی دەكات لەخوشك و برایانی كریستیان و داوای خۆشی و ئارامی و بەختەوەریی و خۆشگوزەرانیی دەكات بۆ ئەوان و تەواوی رۆڵەكانی گەلی عیراق لە نیشتمانی عیراقی هاوبەشماندا. 



پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی لەدایكبونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێبێت) و ساڵی نوێی میلادییەوە
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی لە دایكبونی حەزرەتی مەسیح و جەژنەكانی سەری ساڵەوە فەخامەتی سەرۆك مام جەلال پیرۆزبایی دەكات لە خوشك و برایانی كریستیان و داوای خۆشی و ئارامی و بەختەوەریی و خۆشگوزەرانی دەكات بۆ ئەوان و تەواوی رۆڵەكانی گەلی عیراق لە نیشتمانی عیراقی هاوبەشماندا.

پرەنسیبی لێبوردەیی و خۆشەویستیی و برایەتی كە مژدەی ئاینە ئاسمانییەكانە فاكتەری رزگاربونە لە گرژییەكان كە وڵاتە خۆشەویستەكەمانی پیادا تێدەپەڕێت ئەوەش تاكە رێگەمانە بۆ ئارامی و بەختیاریی و گەشەسەندن . 
لەم بۆنەیەدا سەرلەنوێ دوپاتی دەكەینەوە سەركەشی عیراق بەندە بەپەرەپێدانی یەكێتیی و یەكڕیزیی رۆڵەكانی بۆ بەگژاچونەوەی تیرۆر و دوژمنانی عیراق و دەست لەناودەستكردن بۆ بنیاتنانی عیراقێكی ئازاد و فیدراڵی دیموكراسیی یەكگرتوو.

دوبارە پیرۆزبایی دەكەین لە خوشك و برایانی كریستیان و هەموو عیراقییەكان بەبۆنەی جەژنی لەدایكبونی حەزرەتی مەسیح (س) و ساڵی نوێوە لەگەڵ هیوای زۆرمان بۆ ئەوەی شادی و دڵنیاییی بەسەر هەموو عیراقییەكاندا ببارێت. 
هەمو ساڵێك عیراق و عیراقییەكان هەر لەخۆشیی و ئازادیی و ئاشتیدابن
نوسینگەی فەخامەتی سەرۆك كۆمار

PUKmedia تایبەت
Comments
0 Comments

صوت و صورة