له‌مانگی داهاتووه‌وه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌خشته‌ی نوێی مووچه ده‌درێت كه‌له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقه‌وه بڕیاری لێدراوه و هه‌رێمی كوردستانیش پابه‌ند ده‌بێت به‌خشته‌ی نوێی مووچه‌وه.
هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك كه له پله 4 تا پله 10 بێت، خشته نوێیه‌كه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، ده‌یگرێته‌وه و بڕی 100 تا 250 هه‌زار دینار بۆ مووچه‌كه‌ی زیاد ده‌كات.
به‌پێی خشته نوێیه‌كه، مووچه‌ی ئیسمیی ده‌رچووی ئاماده‌یی ده‌بێته ( 300 ) هه‌زار و به‌كالۆریۆس ده‌بێته ( 450) هه‌زار و ماسته‌ر ده‌بێته( 600) هه‌زار و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتییش ده‌بێته یه‌ك ملیۆن دینار، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش ده‌رماڵه‌كان زیاد ده‌كرێت.
ئه‌م زیاده‌یه‌ش كه‌له‌خشته نوێیه‌كه‌دا هاتووه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ده‌رماڵه‌ی هاوسه‌رگیریی و منداڵ نیه، هه‌روه‌ك به‌پێی پله‌كان رێژه‌ی زیاد كردن ده‌گۆڕێت، پله ده له‌پله‌ی وه‌زیفی سه‌دا 114 مووچه‌كه‌ی زیاد ده‌كات، پله نۆ سه‌دا 78، زیاد ده‌كات، پله هه‌شت، سه‌دا 54، زیاد ده‌كات، پله حه‌وت سه‌دا 42، پله شه‌ش سه‌دا 27 ، پله پێنج سه‌دا 14، پله چواریش سه‌دا 4 زیاد ده‌كات.
دلێر تاریق وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان، به‌رۆژنامه‌ی باسی راگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌سته به هه‌ر زیادكردنێكی مووچه له‌عیراق بڕیاری له‌باره‌وه بدرێت و جێبه‌جێ بكرێت، وتیشی: تا په‌رله‌مانی عیراق بودجه‌ی ساڵی نوێ په‌سه‌ند نه‌كات، به‌پێی خشته‌ی نوێی مووچه پاره نادرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ په‌سه‌ند كردنی له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه به‌پێی خشته نوێیه‌كه مووچه هه‌ژمار ده‌كرێت و زیاده‌كه بۆ فه‌رمانبه‌ران ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه.
