له‌به‌رامبه‌ر په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی دروست، له‌كۆبوونه‌وه‌یاندا له‌گه‌ڵ وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێم، به‌غدا سێ مه‌رجی بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات خستۆته‌ڕوو. به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست NNA كه‌وتوون، وه‌فده‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كه به‌سه‌رۆكایه‌تی (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدای كرد، له‌گه‌ڵ (نوری مالكی) سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبۆته‌وه، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی به‌شه بودجه‌و هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم كراوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، وه‌فده‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌به‌غدا جه‌خت له‌چاره‌سه‌ری كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌رێم‌و به‌غدا ده‌كاته‌وه، یه‌كێكی تریش له‌بابه‌ته سه‌ره‌كیه‌كان كه له‌ئێستادا بووه‌ته كێشه بۆ هه‌رێم، پاره‌ی پێشمه‌رگه كوردستانه، كه بڕیاره له‌گفتوگۆكاندا چاره‌سه‌ری ئه‌و بابه‌ته‌ش بكرێت.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه، (عه‌بدولكه‌ریم لعێبی) وه‌زیری نه‌وتی عێراق كه له‌كۆبوونه‌وه‌ی نێوان به‌غداو هه‌رێمدا به‌شداربوو، به‌ماڵپه‌ڕی ڕووداوی ڕاگه‌یاندوه، پێویسته هه‌نارده‌كرنی نه‌وت به‌ڕه‌زامه‌ندی به‌غدا بێت، سێ مه‌رجی سه‌ره‌كیش هه‌یه بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم، یه‌كه‌م مه‌رج ئه‌وه‌یه، ده‌بێت به‌غدا ئاگاداری هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم بێت بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه، دووه‌میش پێویسته ئه‌وه ڕوونبكرێته‌وه داهاتی نه‌وتی هه‌رێم چی لێدێت‌و چۆن خه‌رجده‌كرێت، كه پێویسته له‌ژێر چاودێری عێراقدا بێت، سێیه‌م مه‌رجیش بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم ده‌بێت به‌غدا ئاگاداری هه‌موو ئه‌و ڕێكه‌وتنانه بێت، كه هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامیداون.
ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان ئه‌و مه‌رجانه‌ی جێبه‌جێكرد، ئه‌وا پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق وه‌كو خۆی جێبه‌جێده‌كرێت، چونكه بودجه‌و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به‌ستراون به‌یه‌كه‌وه.
0 Comments