Blogger Tricks

Pages

Ads 468x60px

الفئة 2

Tips Tricks And Tutorials
Drop Down MenusCSS Drop Down MenuPure CSS Dropdown Menu

تجربة 3

إعلانات

كەلار، سرنجێك لەناو قوتویەكی دۆشاوی تەماتە دۆزرایەوە


كەلار، سرنجێك لەناو قوتویەكی دۆشاوی تەماتە دۆزرایەوە
خەندان- لە شارۆچكەی كەلار لەكاتی هەڵپچڕاندنی قوتویەكی دۆشاوی تەماتە، سەرنجێكی تێدا دەدۆزرێتەوە. 

سەرچاوەیەكیش لە تەندروستی گەرمیان ئاماژە بەوە دەكات، ئەو دۆشاوی تەماتەیە رەوانەی تاقیگە كراوە، چونكە ماددەیەكی زەردباوی تێدا بووە.
سەرچاوەیەك لە تەندروستی گەرمیان كە نەیویست ناوەكەی ئاشكرا بكرێت بە (خەندان)ی راگەیاند"بەڵێ، ئەمڕۆ هاوڵاتیەك قوتویەك دۆشاوی تەماتەی هێنا كە سرنجێكی تێدابووە و لەگەڵ ماددەیەكی زەردباو، لیژنەكانی پزیشكی لەكاتی گەڕان و پشكنیدا ئەوەیان نەدۆزیتەوە تاوەكو بە شێوەیەكی روون بڵاو بكرێتەوە".
وتیشی"ئێستا ئەو قوتوە و سەرنجەكەمان رەوانەی تاقیگە كردووە، بۆ ئەوەی بزانرێت چی تێدایە، بەڵام هێشتا روداوەكە جێگای گومانە، لەبەر ئەوەی روون نەبۆتەوە، ئایا هەر بەڕاست ئەو سرەنجە لەناو دۆشاوی تەماتەكە بووە؟ یاخود بە ئەنقەست تێیكراوە؟".
وتیشی، ئێستا ناتوانین هیچ شتێك بە روونی بڵێن چونكە هەموو دەزگا پەیوەندیدارەكان ئاگادار كراونەتەوە و چاوەڕوانی ئەنجامی تاقیگەین و دواتر چەند دانەیەك لەو دۆشاوە لە بازاڕ كۆدەكەینەوە و تاقیان دەكەینەوە.
ناوی ئەو جۆرە دۆشاوەش لام پارێزراوە تاوەكو تەواو دڵنیا دەبین لە راستی شتەكە. 
Comments
0 Comments

صوت و صورة