ئیعجازی قورئان و سوننه‌ت له ته‌وقه‌کردنی پیاولهگهڵ ئافره‌تدا….
هه‌ندێک که‌س ده‌ڵێن چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر پیاوو ئافره‌تی نامه‌حره‌م پێکه‌وه ته‌وقه بکه‌ن؟
زانایانی ته‌رشیح ده‌ڵێن : پێنج ملیۆن خانه هه‌ن له له‌شی مرۆڤدا که ڕووکه‌شی له‌ش داده‌پۆشێ….
هه‌ندێک که‌س ده‌ڵێن چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر پیاوو ئافره‌تی نامه‌حره‌م پێکه‌وه ته‌وقه بکه‌ن؟
زانایانی ته‌رشیح ده‌ڵێن : پێنج ملیۆن خانه هه‌ن له له‌شی مرۆڤدا که ڕووکه‌شی له‌ش داده‌پۆشێ….
هه‌ر خانه‌یه‌ک له‌و خانانه هه‌ڵده‌سن به گواستنه‌وه‌ی هه‌سته‌کان ئه‌گه‌ر پێست یان له‌شی پیاو بهرئافرهت بکه‌وێت… په‌یوه‌ندیه‌ک له نێوانیان دروست ده‌بێت که هۆکاره بۆ ووروژاندنی ئاره‌زوو.
زانستی ته‌رشیح: باس له‌وه‌ش ده‌کات که ته‌نانه‌ت هه‌سته‌کانی بۆن کردن و بیستن په‌یوه‌ندیان به وروژاندنی ئاره‌زووی هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌وه هه‌یه….. مه‌به‌ست له بیستن بۆ نموونه ژن یان پیاو به جۆرێک گفتوگۆ بکات کاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رامبه‌ر هه‌یه.
ئه‌مه ووته‌ی زانایانی ته‌شریحه که لێکۆڵینه‌وه‌یان کردوه له‌سه‌ری و ده‌ریان خستوه…!!
ئێمه‌ش ده‌ڵێین سبحان الله…. پاک و بێگه‌ردی بۆ خوای گه‌وره که موسڵمانان دهپارهزێت و ده‌رگای شه‌یتان و ڕێگه خراپه‌کانی له‌سه‌ر داده‌خات…!!
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : (قُل لِلْمُؤمِنِینَ ێغُضوا مِنْ ابصاڕهِمْ ويحْفَضوا فُرُوجَهُمْ ذلِکَ ازكى ڵهُمْ إِنَ الڵهَ خَبِیرٌ بِمَا يصنَعُونَ).( النور :30).

پرسیار : ئایا ته‌وقه كردن له‌گه‌ل ئافره‌تان بۆ ناچاری و بهكتوپری دروسته یا ههرحوكمی حه‌رامیه‌كه‌ی هه‌یه : بۆنمونه یه‌كیك له‌م وه‌زیرانه‌ی هه‌رێم میوانێكی ئافره‌ت دێت له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم له كتوپرێكدا ئه‌م ده‌رواته ئه‌و مهجیلسه یان ئه‌و دێت و هه‌موو وه‌زیره‌كان ته‌وقه ده‌كه‌ن ئایا له‌و كاته‌دا گه‌ر ئه‌وكه‌سه ته‌و قه بكات حوكمی چۆنه ؟ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی له‌لایه‌ن : مامۆستا جه‌میل عه‌لی – پێش نوێژ و وتار خوێن له مزگه‌وتي علاءالدين السجادي له شاری هه‌ولێڕ .
1- سه‌ره‌تا ته‌وقه كردن له‌گه‌ڵ ئافره‌ت ئه‌گه‌ر به شه‌هوه‌ت و چێژ وه‌رگرتن بێ ئه‌وا هیچ گومانی تێدا نیه لای هه‌موو زانایان حه‌رامه.
2- ته‌وقه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌سانێ كه شه‌هوه‌ت و چێژی له‌گه‌ڵ دا نه‌بێ وه‌كو ته‌وقه‌كردن له‌گه‌ڵ پیره‌ژن ئه‌وا زۆربه‌ی هه‌ره زۆری زانایان ده‌ڵێن دروسته .. چونكه له ئه‌سه‌ری صه‌حیح هاتووه كه (امام ابوبكر) (ره‌زای خوا له‌سه‌ربێ) ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ پیره‌ژن كردووه.
3-به‌ڵام ته‌وقه كردن له‌گه‌ڵ ئافره‌ت كه له‌ناكاوێكدا تووشت ده‌بێ بۆ نموونه: خزمه به یه‌ك ده‌گه‌ن له فه‌رمانگه‌كاندا ته‌وقه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن یان هه‌ر ته‌وقه‌كردنی ئاسایی له‌گه‌ڵ ئافره‌تدا. له‌م حاڵه‌ته‌دا رای زۆربه‌ی زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه حه‌رامه به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر (د . خ )ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ ئافره‌تاندا نه‌كردووه و ئه‌م فه‌رمووده‌ش ئاماژه‌ی پێ ده‌كات [لئن یطعن فی رأس احدكم بمخیط من حدید خیر من ان یمس إمرأه لاتحل ] رواه الطبرانی والبیهقی عن معقل بن یسار .
به‌ڵام هه‌ندێ له زانایان رای جیاوازیان هه‌یه و ده‌ڵێن : ئه‌گه‌ر ته‌وقه‌كردنی بێ شه‌هوه‌ت و چێژوه‌رگرتن بێ ئه‌وا دروسته ..لهوهلاَمی به‌ڵگه‌كانی سه‌ره‌وه‌ش ده‌ڵێن كه‌پێغه‌مبه‌ری خودا ته‌وقه‌ی نه‌كردووه كه‌ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه‌حه‌رامه ، وه بۆ فه‌رمووده‌كه‌ش ده‌ڵێن (زانایانی حه‌دیس) به صه‌ریحی نه‌یان گوتووه كه ئه‌و حه‌دیسه صه‌حیح و دروسته. هه‌روه‌ها هه‌ندێ له زانایانی (حنفی و مالیكی) ده‌ڵێن حه‌رام سابت و دامه‌زراو نابێت مه‌گه‌ر به‌ر به‌ڵگه‌یه‌كی ته‌واو دروست و قگعی وه‌كو (قورئان , حه‌دیسی مته‌واتر, حه‌دیسی مه‌شهور). بۆیه هه‌ندێ له خه‌ڵكی به به‌ڵگه و قسه‌ی ئه‌م زانایانه ته‌وقه‌كردن به‌بێ شه‌هوه‌ت به حه‌رام نازانن به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا ئه‌گه‌ر موسڵمان تا بتوانێ خۆی بپارێزێ له هه‌ر كارێ كه خیلافی زانایانی له‌سه‌ره .. چونكه ته‌وقه نه‌كردن و خۆپاراستن باشتره به‌تایبه‌تی له ئاواڕۆژگارو بارودۆخێكدا كه ره‌وشت و ئه‌خلاق به‌ره‌و تێكچوون و داڕمان چووه ، خودا په‌نامان بدات .
0 Comments