Blogger Tricks

Pages

Ads 468x60px

الفئة 2

Tips Tricks And Tutorials
Drop Down MenusCSS Drop Down MenuPure CSS Dropdown Menu

تجربة 3

إعلانات

كوژرانی سێ ئەندامەكەی پەكەكە لە پاریس، دیسان دەكەوێتەوە بەر باس


ماڵپه ڕی به هه شت-

بەگوێرەی هەواڵی گۆڤارێكی فەرەنسی بكوژی سێ ئەندامە ژنەكەی پەكەكە لە فەرەنسا رۆژێك بەر لەئەنجامدانی كارەكە سەردانی رێكخراوێكی كوردی كردووە.

لە هەواڵێكی ئەنادۆڵ ئاماژە بەوەكراوە، تاوانبار گونەیی، رۆژێك بەر لەئەنجامدانی كارەكە سەردانی رێكخراوێكی كوردی كردووە، زانیاری 329 كەسی وەرگرتووە.میدیایی فەرەنسی، سەبارەت بەكوشتنی سێ  ئەندامە ژنەكەی پەكەكە دەڵێ: پێدەچێ كاری سیخوری لەپشتی ئەوكارە ھەبووبێت.
گۆڤاری L'express كە ھەفتەی جارێك لە فەرنسا دەردەچێت، بڵاوی كردوەتەوە بكوژانی ئەو سێ ژنە، عومەر گونەی رۆژێك بەر لە كوشتنی ئەوانە سەردانی رێكخراوێكی كوردی لە باكوری فەرەنسا بەناوی  Villiers Le Belكردوە، وێنەو ژمارەی تەلەفون و ناوی  329 كەسی وەرگرتووە.

ھەواڵەكە لەلایەن ئریج پیللیتێرەوە لەو گۆڤارەدا بڵاو كراوەتەوە، بەپێی ئەو ھەواڵە گونەی ناوی ئەو كەسانەی لە تەلەفونەكەی سڕیوەتەوە، بەڵام لەلایەن پۆلیسە پسپۆڕەكانەوە گەڕێنراوەتەوە.

 لەھەواڵەكەدا ئاماژە بەوە كراوە، گونەی گوتویەتی لەناو پەكەكە فەرمانی گرتنی ئەو وێنانەم پێدراوە.
Comments
0 Comments

صوت و صورة