ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژانی یه‌ك و دووی مانگی داهاتووی كرده پشووی ره‌سمی له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه حكومیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، كه ده‌كاته رۆژانی چوارشه‌ممه‌و پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كه وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه، سەفین دزەیی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندوە: رۆژی 1 و 2/ 1 / 2014 كە رێكەوتی یەكەم رۆژی ساڵی تازەی زایینیە، پشووی فەرمی دەبێت لەسەرجەم دامەزراوەكانی حكومەت.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی حكومه‌ت بێت، رۆژانی چوارشه‌ممه‌و پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو، پشووی ره‌سمی ده‌بێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی رۆژی هه‌ینی و شه‌ممه‌ی داهاتووش پشووی ئاساین له فه‌رمانگه حكومییه‌كاندا.