Blogger Tricks

Pages

Ads 468x60px

الفئة 2

Tips Tricks And Tutorials
Drop Down MenusCSS Drop Down MenuPure CSS Dropdown Menu

تجربة 3

إعلانات

ئەو مامۆستایەی، کە لە هەولێر سزای خوێندکارە کچەکانیدا و سنگی پێ رووتکردنەوە،


ئەو مامۆستایەی سنگی خوێندکارەکانی رووتکردەوە سزادرا



ئەو مامۆستایەی، کە لە هەولێر سزای خوێندکارە کچەکانیدا و سنگی پێ رووتکردنەوە، لەلایەن لیژنەی لێکۆڵینەوەی پەروەردەوە بڕیاری گواستنەوەی درا.


لە رۆژی 18ـی ئەم مانگە لە ئامادەیی محەممەدی ماجدی کچان لە هەولێر، مامۆستایەکی ئینگلیزی دەچێتە پۆلەکەیەوە، کە دەبینێ بەشێکی زۆر لە خوێندکارەکانی نەیانخوێندووە، بڕیاردەدات سزایان بدات و هەرخوێندکارێکی نەیخوێندووە، قۆپچەی کراسەکەی پێ دەکاتەوە و سنگی رووتدەکات.
لەو کاتەدا هەندێک خوێندکار هاواردەکەن و دەڵێن، مامۆستا بلوزمان لەبەرە ناتوانین، بەڵام مامۆستا بۆ ئەوانیش سزای خۆی هەبوو، کە هەرکەسێک نەتوانێ سنگی رووتبکات و بلوزی ملداری لەبەر بێ، ئەوا سێ نمرەی لێدەشکێ، هەروەک خوێندکارانی ئەو ئامادەییە بۆ رووداویان گێڕایەوە. هەر بە قسەی خوێندکاران، هەندێک لە هاوپۆلەکانیان ناچاربوون سنگیان بۆ مامۆستا رووت بکەنەوە لەبەرچاوی هاوڕێکانیاندا.

دوای ئەم رووداوە، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا لیژنەیەک بۆ ئەو کێشە دروستبکات و مامۆستاکە سزابدرێ.

ئەندامانی لیژنەکە، کە پێیان باش بوو ناویان نەهێنرێت، بە  تۆڕی میدیایی رووداویان راگەیاند، کە دوای لێکۆڵینەوە بڕیاریان داوە ئینزار بۆ مامۆستاکە بۆ دەربکەن و بڕیاری گواستنەوەشیان داوە.

هەر بە قسەی ئەندامانی لیژنەکە، مامۆستاکە دانیبەوەداناوە، کە سزاکەی داون، بەڵام وەک خۆی گوتویەتی مەبەستی خراپ نەبووە و وەک هاوڕێیەک ئەو کارەی لەگەڵ کردوون.

هەروەها ئەندامێكی لیژنەکە ئەوەشی ئاشکراکرد، کە تەنها دوو خوێندکار گلەییان هەبووە لەو کارە، بۆیە نەیانویستووە شتەکە بگاتە دادگا و هەیبەتی مامۆستا لەکەداربکرێت.


Comments
0 Comments

صوت و صورة