ماڵپه ڕی به هه شت: مامۆستایانی ئایینی داوای ئازادكردنی مامۆستا عوسمان سەید ئەحمەد دەكەنژمارهیهك له مامۆستایان‌و زانایانی ئاینی له‌هه‌ڵه‌بجه له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زوور گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زاییان ئه‌نجامدا دژی ده‌ستگیركردنی مامۆستا عوسمان سه‌ید ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی.
مامۆستا عوسمان سه‌یدئه‌حمه‌د، پێش نوێژ‌و وتار خوێنی مزگه‌وتی نور له هه‌ڵه‌بجه و هاوكات ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی، له‌سه‌ر داوای دادوه‌ری دادگای هه‌ڵه‌بجه سه‌ردانی ئاسایشی هه‌ڵه‌بجه ده‌كات به‌مه‌بستی وه‌رگرتنی وته‌ی له‌سه‌ر چونی گه‌نجان بۆ سوریا، به‌ڵام دواتر به بڕیاری دادوه‌ر مامۆستای ناوبراو له ئاسایشی شاره‌زور به تۆمه‌تی “هاندانی گه‌نجان بۆ سوریا به ماده‌ی 2 ی تیرۆر ده‌ستگیرده‌كرێت.”
له‌به‌رانبه‌ردا ژماره‌یه‌ك مامۆستای ئاینی ناره‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و له‌به‌یاننامه‌یه‌كیاندا،كه ئاڕاسته‌ی ڕای گشتی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كانیان كردبوو، ریانگه‌یاند “ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵێك زانا و مامۆستای ئاینی له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و ده‌وروبه‌ری ناڕه‌زایی خۆمان ده‌ر ئه‌بڕین به‌رامبه‌ر به ده‌ستگیر كردنی مامۆستایانی ئاینی به‌گشتی وهه‌ڵكوتانه سه‌ر حوجره‌و مزگه‌وته‌كانی سلێمانی”.
له‌به‌شێكی تری به‌یاننامه‌كه‌شیاندا ئه‌و مامۆستایانه‌ی ئه‌وه ده‌خه روو ئه‌م جۆره مامه‌ڵه ناته‌ندروستانه له‌گه‌ڵ حوجره‌و مزگه‌وت‌و زانیانی ئاینیدا هیچ خزمه‌تێك به‌م ئه‌زموونه و ئاسایشی هه‌رێم ناكات.
هاوكات داواده‌كه‌ن به‌زوترین كات مامۆستا ئازاد بكرێت‌و “چیتر بێ ڕێز به‌رامبه‌ر به هیچ مامۆستایه‌كی ئاینی نه‌كرێت و ته‌واوی مزگه‌وت و حوجره‌كانی كوردستان حه‌سانه‌ی تایبه‌تیان بدرێتێ.”
ئه‌و مامۆستایانه‌ی ئه‌وه رونده‌كه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی داواكاریه‌كانیان نه‌درێته‌وه ئه‌وا سه‌رجه‌م ڕێگا مه‌ده‌نیه‌كان ده‌گرینه به‌ر و مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری ڕاده‌گه‌یه‌نن و چه‌نده‌ها كه‌مپینی ناڕه‌زایی ڕاده‌گه‌یه‌نن دژی ئه‌و ده‌سته دزێوه‌ی كه ده‌یه‌وێت مامۆستایانی ئاینی و شوێنه ئاینیه‌كان بكاته ئامانجی سیناریۆكانی.
وە سەرچاوەی هەواڵی ماڵپەڕی مامۆستا ئەحمەدی کاکە مەحمودیش ئەوەی بڵاوکردۆتەوە ، کەوا دوای دەستگیر كردنی مامۆستا عوسمان سەیید ئەحمەد ئەندامی سەركردایەتیی و بەپرسی مەكتەبی زانایانی بزووتنەوەی ئیسلامیی لەلایەن ئاساییش هەڵەبجەی شەهیدەوە لە رۆژی سێشەم بەرواری 23 / 12 / 2013 زایینی لە شاری هەڵەبجە.. نارەزاییەكی زۆری دانیشتوانی ئەو شارەو ئەندامانی بزووتنەوەو پاشان زانایانی بەگشتی هێنایە دەنگ .. ئەمرۆش بۆ هەمان مەبەست سەركردایەتی بزووتنەوەو هەروەها زانایانی ئایینی لە هەوڵی زۆردا بوون كە مامۆستا لە زیندان ئازاد بكەن ، بەڵام هەوڵەكان بێ كەڵك بوون و دواتر دادوەر بریاری دا تا 29 / 12 / 2013 لە زیندان بمێنێتەوە.
0 Comments