هاوڵاتی مەلا عەلی كەڵەك داوا لەخەڵك دەكات بۆ ئەوەی نەخۆش نەكەون “میزی خۆیان لەگەڵ رۆنی رەشكە بخۆن”، دەڵێت “وەڵا خۆم خواردومەو شیفام بۆ هاتووە”. مەلا عەلی كەڵەك لەنوسینێكدا لەپەیجەكەی خۆی لەفەیسبوك دەڵێت “دەزانم ئێوە گاڵتەتان بەم شتانە دێت”، بەڵام بەسەر هاتی میزەكە دەگێڕێتەوە. مەلا عەلی چیرۆكی میزخواردنەكەی بۆ ساڵانی دوای كۆچی دوایی باوكی دەگێڕێتەوە لەساڵی 1983و دەڵێت “شەوان نەماندەوێرا برۆین بۆ ئاو دەست دایكم تەشتێكی بۆ دە هێناینە ژورێ لە ناو تەشتەكە عەیب نەبێ میزمان دەكرد شەوان، برایەكەم لە جیاتی لە ناو تەشتی بكات میزەكەی لەناو دۆلكەی ئاو خواردنەوەی كرد”.
بەردەوام دەبێتو دەڵێت “منی بەندەش زۆر نەخۆشبوم شەو هەستام زۆر زۆر تینوم بوو وامزانی ئاوە دۆڵكەكەم بەسەردەمەوە كرد هەموم خواردەوە بەڵام زۆر شۆر بوو منی بەندەش نەمزانی میزە بەڵام بروام پێبكەن هەستم كرد لەشم زۆر زۆر خۆش بوو”.
مەلا عەلی كەڵەك كە بانگەشەی ئەوە دەكات چارەسەری سروشتی نەخۆش دەكاتو جنۆكەش لە لەشی مرۆڤ دەردەهێنێت دەڵێت “بەیانی هەستامەوە وتم دایە گیان شەوێ لە ناو ئەو دۆلكەیە ئاوم خواردەوە بەڵام وەڵا زۆرشۆر بوو دایكمیش لە منداڵەكانی پرسی وتی ئەوە كێ شەوێ میزی لە ناو ئەو دۆلكەیەی كردوە برایەكیشم وتی واللە ئەمن كردوو زۆر میزم دەهات منیش لە ناوم كرد منی بەندەش زۆر پێكەنیم وتم واللە دایە گیان لە شم زۆر خۆش بووە”.
مەلا عەلی جەختدەكاتەوە دوای خواردنی مێزەكە “شیفام بۆهات چونكە بەراستی میزی مرۆڤ هێزە بۆ هەموو نەخۆشیەك رۆژێك دادێ ئەبێ بە هێز وەك بەنزینو نەوتو غاز منی بەندە ناوی لێ دەنێم میزی هێز”.
0 Comments