
(سبه‌ی): دژ به ده‌ستگیر نه‌كردن و ئاماده نه‌بونی مه‌حمود سه‌نگاوی له‌به‌رده‌م دادگای كه‌لار، كه‌سوكاری كاوه گه‌رمیانی رۆژنامه‌نوس رایده‌گه‌یه‌نن كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه خۆپیشاندانێك رێكده‌خه‌ن و كوڕه‌كه‌شی له‌ناو خۆپیشانده‌راندا ده‌بێت.
كاروان ئه‌حمه‌د، برای رۆژنامه‌نوسی تیرۆركرا‌و كاوه گه‌رمیانی به (سبه‌ی) راگه‌یاند، به‌هۆی ده‌ستگیرنه‌كردن و ئاماده نه‌بونی مه‌حمود سه‌نگاوی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له دادگای كه‌لار بڕیارمانداوه وه‌ك كه‌سوكاری كاوه گه‌رمیانی و ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نوس خۆپیشاندانێك سازبكه‌ین.
بڕیاره رۆژی یه‌كشه‌ممه خۆپیشانداكه رێكبخرێت و ئامه‌دی كوڕی كاوه گه‌رمیانی و كه‌لوپه‌له‌كانی كاوه كه پێوه‌ی تیرۆركراوه له‌به‌ری دابوه، ده‌به‌نه به‌رده‌م دادگای كه‌لار.
كاروان ئه‌حمه‌د، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، كه پێویسته مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌ستگیربكرێت، چونكه به‌پێی ماده‌ی 406 ی یاسای سزادانی عێراقی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچوه نه‌ك خۆی بچێته به‌رده‌م دادگا.
0 Comments