دەزگای موخابەراتی نەرویجی بە شێوەیەکی نایاسایی چون بۆ لای مامۆستا کرێکارلە سەردانی ڕۆژی شەممەی (٢٠١٣/١١/٣٠) رابوردومدا بۆ لای مامۆستا کرێکار و لە نێوان ئەو باسانەی کردمان چونی دەزگای موخابەراتی نەرویجی بو بۆ لای لە هەفتەی رابوردودا.
دو کەسی بەرپرس لەو دەزگایە سەردانی مامۆستا کرێکاریان کردبو بە بیانوی ئەوەی دەیانەوێ ئەزمایشی (دی ئێن ئەی) بۆ بکەن، بەڵام مامۆستا کرێکار ڕەتی کردۆتەوە کە ئەو ئەزمایشەی بۆ بکەن چونکە بێ ئاگاداری دادوەر یان پارێزەرەکەی هاتون بۆ لای و تەنها نامەیەکی موخابەراتیان پێ بوە و، ئەوەش یاسایی نییە. ئیتر دەزگای موخابەرات نەیتوانیوە ئەرکەکەی ئەنجام بدات.
لە نێوان ئەو قسانەی کە ئەو دو کەسەی موخابەرات کردبویان مەسەلەی چونەوەی مامۆستا بو بۆ عێراق. مامۆستا کرێکار پێی وتبون کە ئەو لەمێژە دەڵێ کە دەیەوێت بڕواتەوە بۆ وڵاتی خۆی، بەڵام وەک کەسێکی ئازاد، نەک وەک زیندانیەکی تۆمەتبار بە تیرۆر.
منیش (خالد ڕەنجدەر) پشتی مامۆستا کرێکارم گرت لە ڕەت کردنەوەی داواکەی پۆلیسی موخابەرات کە تەنها نامەی خۆیان پێ بوە و دادوەر یان پارێزەرەکەی ئاگایان لەو هاتنەیان نەبوە.
بۆ گەڕانەوەشی بۆ عێراق، منیش پێموابە کە دەبێ ئارەزومەندانە بێت و، وەک تۆمەتبارێک نەچێتەوە. دوای چونەوەشی چالاکی سیاسی هەبێت.
هەر بۆ شەوی شەممە لەسەر یەک شەممە نامەیەکم بۆ سایتی (ABC Nyheter)ی نەرویج نارد و مەسەلەی ئەو چونە نایاساییەی موخابەراتم بۆ لای مامۆستا کرێکار بۆ ڕون کردنەوە. ئەمڕۆش سێ شەممە (٢٠١٣/١٢/١٠) لە لایەن ئەو سایتەوە پەیوەندیم پێوەکرا و، بە دورودرێژی باسی سەردانەکەی موخابەراتم بۆ کردن و، پێم ڕاگەیاندن کە ئێمە وەک کەسوکاری مامۆستا کرێکار لەو جۆرە سەردانانە نارازین و، هەر سەردانێکی کە دەکرێت دەبێ بە ئاشکرا و بە شێوەیەکی یاسایی بێت.
سایتەکە بڕیاربو ئەمڕۆ پەیوەندیش بکات بە موخابەرات و پارێزەرەکەی مامۆستا کرێکارەوە و، زانیاری زیاتری دەست بکەوێت پیش بڵاوکردنەوەی بابەتەکە، بەڵام تا ئەم ئێوارەیەش هیچیان دەست نەکەوتوە، بۆیە لە پەیوەندییەکدا پێیان راگەیاندم کە سبەینێش هەوڵێکی تر دەدەنەوە.
دوێنێ (٢٠١٣/١٢/٩) ڕۆژنامەی ئافتن پۆستنی نەرویجی باسی لە هەندێک سیناریۆی ناردنەوەی مامۆستا کرێکاری کردوە بۆ عێراق. یەکێک لەو سیناریۆیانە ڕادەستدانەوەیەتی بە حکومەتی عێراق لە بەغداد، بەڵام هەر ڕۆژنامەکە خۆشی باس لەوە دەکات کە عێراق ئامادە نییە ژیانی مامۆستا کرێکار بپارێزێت، چونکە تا ئێستاش عێراق سزای لەسێدارەدان ئەنجام دەدات.
سیانریۆیەکی تر ئەوەیە کە مامۆستا کرێکار ڕادەستی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر بکرێتەوە، بەڵام تا ئێستا نەرویج لەو بوارەشدا نەیتوانیوە هیچ بکات.
مامۆستا کرێکاریش خۆی زۆرجار وتویەتی کە ئامادەیە بگەڕێتەوە وڵاتی خۆی، بەڵام وەک کەسێکی ئازاد، نەوک وەک زینداییەک.
ئێستاش پۆلیسی ئەڵمانیا لێکٶلینەوە لە دۆسییەیەک دەکات کە چەند کەسێکی تۆمەتبارکردوە کە گوایە لە گروپێکدان مامۆستا کرێکار دایمەزراندوە و، گروپێکی توند و تیژە و، دەچێتە خانەی تیرۆرەوە.
سەبارەت بەم سیناریۆیانە "برینیار مێلینگ"ی پارێزەرەکەی مامۆستا کرێکاریش دەڵێ:
کرێکار خۆی چەند جارێک باسی کردوە کە دەیەوێ بچێتەوە بۆ کوردستان و، لەوێ وەک کەسێکی سیاسی چالاکی هەبێت. هەروەها دەڵێ: هەر جۆرە چارەسەرێک هەبێت دەبێت بە هاوکاری بێت لە گەڵ کرێکار خۆیدا و، دەبێ چونەوەکەی بە ویستی خۆی بێت و، منیش وەک پارێزەرەکەی ئاگادار بم.
0 Comments