skip to main |
skip to sidebar
مۆسیقا و گۆرانی لەنێوان حەڵاڵ و حەرامدا

بسم الله الصلاە والسلام علی رسول الله اما بعد....لەوانەیە خوێنەری بەڕێز بپرسێ هۆی سەرەكی نوسینی ئەم بابەتە چییە ؟ لە وەڵامدا ئەڵێم: هۆی سەرەكی نوسینی ئەم بابەتە ئەوە بوو كە لە زانكۆدا لەگەڵ هاوڕێكانم باسێكی فیقهیمان دەكرد منیش وتم : لەم پرسەدا زۆرێك لە قسەی زانایان بۆ سەردەمی خۆیانبووە و ئیستا بۆ ئەم سەردەمە كەمێك پێداچوونەوەیان دەوێت وەك بابەتی مۆسیقا، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی كە هەندێك لە خوێندكاران لەوەدا پێچەوانەی قسەكەمیان كرد و پێیان وتم كە هەڵەم ووتوە...
پاش ماوەیەك گفتوگۆ كردن لەسەر ئەم بابەتە بڕیارم هاتە سەر ئەوەی ئەم باسە بكەم بە ڕاپۆرتێكی كورت و ئەوجا گفتوگۆی تێر و تەسەلی لەسەر بكەین، بەڵام هەرچەند سەیرم كرد ئەم بابەتە قسە زۆر هەڵدەگرێت بۆیە بە ناچاری كورتم كردەوە و زۆربەی ڕا جیاوازی زانایان و ئەو دەقانەی دوورن لە واتای بابەتەكە لێم دەرهێنا و بەكارم نەهێنا .. داوای لێبووردنیش دەكەم كە نەمدەتوانی كورتتری بكەمەوە چونكە لەمە كورتترم بكردایەتەوە ماناكەی لەدەست دەدا، وەئومێدیش ئەكەم كە تۆی خوێنەری بەرێز هەرچی رەخنە و پێشنیارێكتان هەیە منی لێ ئاگادار بكەنەوە بە ژمارەی مۆبایل(٠٧٧٠١٠٥٨٧٩٧) یان ئیمەیڵ (shamay_hama@yahoo.com) وە هیوام وایە سودی لێوەربگرن و بابەتێكی سودبەخش بێت.