سه رچاوه:Hama Shamay
باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، گڕی غیره‌ی به‌ردایه ژنه‌كه‌ی، ئه‌وكاته‌ی له‌مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی ماندێلا له‌گه‌ڵ خاتوو هیلی سۆرنینگ سمیس، سه‌رۆك وه‌زیرانی دانیمارك سه‌رقاڵی سه‌یركردنی وێنه و گفتوگۆ بوو.
له‌و وێنانه‌ی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت ئۆباما له‌پاڵ خاتوو سمیس دانیشتووه و سه‌رقاڵی سه‌یركردنی وێنه و قسه‌ی خۆشه، له‌پاڵیشیاندا خاتوو (میشێل) ی هاوسه‌ری ئۆباما دانیشتووه و پێده‌چێت به‌ته‌واوی به‌و ره‌فتاره‌ی ئۆباما قه‌ڵس بووبێت و په‌نگ بخواته‌وه.
هه‌ر له‌و وێنانه‌دا كه‌تیایدا باس له‌وه ده‌كرێت كه ئۆباما به‌و ره‌فتاره‌ی ژنه‌كه‌ی زۆر په‌ستكردووه، به‌ته‌واوی دیاره كه خاتوو میشێل ره‌نگی هه‌ڵبزڕكاوه و ده‌موچاوی داوه به‌یه‌كدا.
هه‌روه‌ك به‌پێی وێنه‌كان لێكدانه‌وه‌ی ئه‌وه‌شكراوه كه كاردانه‌وه‌ی خانمی ئه‌مریكا زیاتر و زیاتری كردووه و ئاگری غیره به‌جۆرێك له‌ده‌روونی هه‌ڵبووه كه‌به‌گوێره‌ی دوا وێنه‌ی له‌و باره‌یه‌وه گیراوه خاتوو میشێل هیچ چارێكی دیكه‌ی نه‌ماوه جگه له‌وه‌ی بچێته نێوان ئۆباما و سه‌رۆك وه‌زیرانی دانیمارك دابنیشێت.
دوێنێ سێشه‌ممه، مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی نیلسۆن ماندێلا كه‌سایه‌تی ئازادیخوازی به‌ناوبانگی جیهان له گۆڕه‌پانێكی جوهانسبێرگ له‌باشوری ئه‌فریقا به‌ڕێوه‌چوو، به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌سه‌رۆكی وڵاتانی دنیا.
