![]()
سەرۆك وەزیرانی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لەكاتی كردنەوە پرۆژەی بەكۆمەڵ لەپارێزگای ئۆردوو لە ئەستەنبوڵ باسی لە ھەڵمەتی دژەگەندەڵی ئیستەنبوڵ و گۆڕانكاریەكانی وڵاتەكەی كرد.
بە پێی هەواڵێكی ئاژانسی (ئەنادۆڵ) سەرۆك وەزیرانی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان وتی"دەیانەوێت دۆخەكە بقۆزنەوە و بەرژەوەندیەكانی خۆیان بەدەست لە توركیا بێنن ، بەڵام ئێمە رێگە بەم چاڵانە نادەین، بەھێزەوە بەسەر زەویدا رێ دەكەین.
لە درێژەی ئەو هەواڵەدا هاتووە، ئەردۆغان لە گوتەكەیدا ئاماژەی بەھاتوھاواری دژ بەپارتەكەی كرد و وتی" ئێستا بنێشتەخۆشەیەكی تازە دەرچووە، بنێشتەخۆشەی گەندەڵی، ناچێتە دەمی ئێمەوە، بەڵام لەدەمی ئەوان دەوەشێتەوە، ھەم دەوەشێتەوە ھەم بەدەمیانەوە دەنووسێ، لەكاتێكدا ھیچ ئەنجامێك وەرناگرن."
هەروەها وتیشی: "ئەم تەڵە و گێرەشێوێنیە لە دەرەوەی وڵات پلانی بۆ داڕێژراوە، لەلایەن بەڵێندەرەكانی توركیاوە كراوە، ئێمە لەم كارە سیخوڕی و خیانەتكارییە دەپێچینەوە، لەرێگای یاساوە ئەم لێ پێچینەوەیە بەئەنجام دەگەیەنین، ھیچ كەس و لایەن و گروپ و ناوەندێكی رەش ناتوانێ لەناو وڵاتەكەم كاری نەشتەرگەری بكا، ئیترئەو رۆژانە بەسەر چوون."
|
تجربة 3
إعلانات
"لە دەرەوە پلانمان بۆ داڕێژراوە"
0 Comments
