ماڵپه ڕی به هه شت-
كۆشكی سپی، ئیدانه‌ی بۆردومانه به‌رده‌وامه‌كانی شاری حه‌له‌ب ده‌كات له‌لایه‌ن سوپای رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د و داوایكرد ئه‌سه‌د رێز له به‌ڵینه‌كانی بگرێت و رێبدات هاریكارییه مرۆییه‌كان بگه‌نه ده‌ست لێقه‌وماوان.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كیدا كه ئاژانسی هه‌واڵی سكای نیوز بڵاویكرده‌وه، جای كارنی، وته‌بێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاند، پێویسته حكومه‌تی دیمه‌شق رێز له‌په‌یوه‌ستبوونی خۆی بگرێت به به‌ڵێنه‌كانی له‌باره‌ی رێپێدان به گه‌یاندنی هاریكارییه مرۆییه‌كان بۆ لێقه‌ومان و به‌بێ هیچ دواخستنێك، وتیشی: به‌هۆی بۆردومانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سوپای حكومه‌تی سوریا بۆ شاری حه‌ڵه‌ب، زیاتر له 300 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا كه زۆربه‌یان منداڵن.
جای كارنی به‌پێویستی زانی، ئه‌سه‌د په‌یوه‌ست بێت به‌به‌ڵێنه‌كانی و هه‌وڵی زیاتر بدات بۆ گه‌یاندن و كاررایی كردنی كۆمه‌كه مرۆییه‌كان به لێقه‌وماوانی بۆردومانه‌كان.
به‌پێی راپۆرتێكی روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی سوریا له‌ماوه‌ی هه‌شت رۆژدا بۆ سه‌ر شاری حه‌ڵه‌ب و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ریی، لانی كه‌م 300 كه‌س كوژران، كه 87 یان منداڵن.
شاری حه‌ڵه‌ب له‌ئێستادا له‌ژێر كۆنترۆڵی چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆندایه و به‌وهۆیه‌وه شه‌ڕو پێكدادان له‌نێوان ئۆپۆزسیۆن و سوپای رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د له‌و شاره درێژه‌ی هه‌یه، چاودێرانیش پێیان وایه له‌كاتێكدا كه ژماره‌ی سه‌ربازانی سوپای ئه‌سه‌د كه‌مده‌كات، رژێمی سوریا په‌نا ده‌باته به‌ر بۆردومانكردنی ناوچه‌كان.