به‌رپرسی باڵی سه‌ربازیی رێكخراوی قاعیده له نیمچه‌دوورگه‌ی عه‌ره‌ب داوای لێبووردن له كه‌سوكاری قوربانیانی نه‌خۆشخانه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی یه‌مه‌ن ده‌كات و ئاماده‌یی ده‌رده‌بڕێت ته‌واوی به‌رپرسیارێتیی ئه‌و رووداوه له ئه‌ستۆ بگرێت.
ئاژانسی هه‌واڵی سی ئێن ئێن بڵاویكرده‌وه: له تۆمارێكی ڤیدیۆیی دا، (قاسم ئه‌لریمی)، به‌رپرسی باڵی سه‌ربازیی رێكخراوی قاعیده له نیمچه‌دوورگه‌ی عه‌ره‌ب رایگه‌یاند كه هێرشبه‌رانی سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كه‌ی ناو كۆمه‌ڵگه‌ی فه‌رمانگه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی یه‌مه‌ن، فه‌رمانی سه‌رووخۆیان پێشێل كردووه‌و دانی نا به هه‌ڵه و تاوانه‌كه‌دا كه گوایه ئه‌وان به‌هیچ جۆرێك فه‌رمانیان نه‌كردووه هێرشه‌كه به‌وجۆره بێت.
قاسم ئه‌لریمی داوای لێبووردنیشی له كه‌سوكاری قوربانیانی رووداوه‌كه كردووه‌و ئاماده‌یی گرتنه‌ئه‌ستۆی سه‌رجه‌م به‌رپرسیاریه‌تییه‌كانی بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه یان پێدانی فیدیه یان هه‌ر جۆره چاره‌سه‌رێك ده‌بڕیووه.
له تۆماره‌كه‌دا، به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كه‌ی قاعیده باس له‌وه ده‌كات كه پیلانی ئه‌و هێرشه بۆ ئه‌وه بووه زیان به ژووری كۆنتڕۆڵكردن و جووڵه‌ی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری بگه‌یه‌نرێت كه هه‌میشه هێرش ده‌كاته‌سه‌ر قاعیده له‌ناوچه‌كه‌دا، نه‌ك نه‌خۆشخانه‌ی وه‌زاره‌ت.
هه‌ر له تۆماره‌كه‌دا، قاسم ئه‌لریمی وازی له هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه نه‌هێناوه‌و به‌ڵێنی دا سه‌رجه‌م ئه‌و بازگه و سه‌ربازگه و پێگه سه‌ربازییانه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی یه‌مه‌ن بكاته ئامانج كه راسته‌خۆ په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ هێزی ئاسمانیی ئه‌مریكا هه‌یه.