به‌ملیۆنان شیعه مه‌زهه‌ب، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، یادی چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حسه‌ین ده‌كه‌نه‌وه، له‌عیراقیش رێوره‌سمی چله‌ی ماته‌مینیه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له شاری كه‌ربه‌لا به‌ڕێوه ده‌چێت.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن شیعه له‌وڵاتانی ئێران و توركیا و كوه‌یت و عه‌ره‌بستانی سعودی و به‌حره‌ین و وڵاتانی ئاسیا و ئه‌وروپا رویانكردۆته شاری كه‌ربه‌لا و به‌شدارییان له‌چله‌ی ئیمام حسه‌یندا كردووه.
بۆپاراستنی گیانی شیعه‌كان، رێوشوێنی ئه‌منی توند گیراوه‌ته‌به‌ر و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ژماره‌یه‌كی زۆر له هێزه‌كانی پۆلیس و سوپا و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان بڵاوه‌یان پێكراوه.
زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌ره‌و كه‌ربه‌لا به‌ڕێكه‌وتوون، له‌ژن و منداڵ و گه‌نجان و پیر، به‌پێ به‌ره‌و ئه‌و شاره رێده‌كه‌ن و وه‌ك نه‌ریتێكی ساڵانه سه‌دان كیلۆ مه‌تر به‌پێ ده‌بڕن.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆدا مه‌راسیمی چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حسه‌ین كۆتایی بێت و حكومه‌تی عیراقی بۆ كارئاسانی هاتوچۆی هاوڵایان سه‌دان ئۆتۆمبێلی نه‌فه‌ر هه‌ڵگریی سه‌ر به‌وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌رخانكردووه، هه‌روه‌ك ئه‌مڕۆشی به‌پشووی ره‌سمی راگه‌یاندووه له‌ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عیراق.
رێوڕه‌سمی چله‌ی ئیمام حسه‌ین كچه‌زای پێغه‌مبه‌ر ( د،خ) یادێكه ساڵانه شیعه كه‌ربه‌لا ده‌یكاته‌وه، وه‌ك یادكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و سته‌مه‌ی ده‌رهه‌ق به ئیمام حسه‌ین كراوه له‌لایه‌ن خه‌ڵكی كوفه به‌ده‌ستی شیعه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه.