سه رچاوه:Hama Sahamay
گه‌ر جه‌نگێكی ئه‌تۆمی له‌نێوان هندستان و پاكستان رووبدات، دوو ملیار كه‌س له‌ناوده‌چن و به‌هۆی ئه‌و برسێتی و قاتوقڕه‌ی له‌ئه‌نجامی ئه‌و جه‌نگه‌ش سه‌رهه‌ڵده‌دات، كۆتایی به شارستانێتی مرۆڤایه‌تی دێت.
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه ژماره‌یه‌ك له‌زانایان ئاماده‌یان كردووه‌و دوێنێ سێشه‌ممه بڵاویانكردۆته‌وه، گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی له‌حاڵه‌تی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێكی ئه‌تۆمی له‌نێوان هندستان و پاكستان دوو ملیار كه‌س له‌ناوده‌چن و به‌هۆی ئه‌و برسێتی و قاتوقڕه‌ی له‌ئه‌نجامی ئه‌و جه‌نگه سه‌رهه‌ڵده‌دات، كۆتایی به شارستانێتی مرۆڤایه‌تی دێت.
له‌لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش باسی لێوه‌كراوه كه، كاریگه‌ره كاره‌ساتباره‌كانی جه‌نگێكی ناوكی له‌وجۆره،( ئه‌گه‌رچی روبه‌ڕه‌كه‌ی سنورداریش بێت)،ئه‌وا تێكچونێك له‌به‌رگه‌هه‌وای زه‌وی دروستده‌كات و به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه داهاته كشتوكاڵییه‌كان له‌ناوده‌چن و بازاڕی خوارده‌مه‌نی شڵه‌ژانێكی بێوێنه‌ی تێده‌كه‌وێت.
هه‌ردوو رێكخراوی "پزیشكانی نێوده‌وڵی رێگرتن له‌جه‌نگی ناوكی" و "پزیشكان له‌پێناو به‌رپرسیارێتیی كۆمه‌ڵایه‌تی" كه خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتیان به‌ده‌ستهێناوه، ئه‌نجامده‌ری لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ن.
ئیرا هێڵفاند ئاماده‌كاری راپۆرتی لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌ڵێت، "كوژرانی ملیارێك كه‌س له‌جیهانی تازه پێگه‌یشتوو، به‌هۆی جه‌نگی ئه‌تۆمیی، كاره‌ساتێكه كه به‌هیچ كاره‌ساتێكی تری مێژوویی به‌راورد ناكرێت" ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت كه ئه‌گه‌ر به‌هۆی ئه‌و جه‌نگه‌وه،" چینیش زیانی به‌ربكه‌وێت ئه‌وا، ئه‌گه‌ری به‌ركه‌وتنی ملیارێك و 300 هه‌زار هاوڵاتی چینیش بخه‌ینه سه‌ر ئه‌و مه‌ترسییه ئه‌وكاته شارستانێتیی مرۆڤایه‌تی كۆتای پێ دێت".
هێڵفاند ده‌ڵێت، مێژوی قه‌یرانه‌كانی نێوان پاكستان و هندستان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1947 ئه‌و كاته‌ی كه له‌به‌ریتانیا سه‌ربه‌خۆ بوون و هه‌ردووكیشیان خاوه‌نی كڵاوه‌ی ئه‌تۆمین و پێشتریش سێ جه‌نگیان ئه‌نجامداوه.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كه، ئه‌و جه‌نگه له‌هه‌رشوێنێكی دیكه‌ی دنیا جگه له‌پاكستان و هندستان ئه‌نجام بدرێت ئه‌وا هه‌مان كاره‌ساتی لێده‌كه‌وێته‌وه.
پێشی وایه جه‌نگی ئه‌تۆمی نێوان هندستان و پاكستان به‌رگه‌هه‌وا پڕده‌كه‌ن له گه‌ردیله‌ی كاربۆن و ده‌بنه‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی داهاتی گه‌نمه‌شامی و پاقله له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 10 بۆ ماوه‌ی ده‌یه‌یه‌ك و كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌می برنج له چین به‌ڕێژه‌ی‌سه‌دا 21 بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ و سه‌دا 10 بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵی دوای جه‌نگه‌كه، هه‌روه‌ك كاریگه‌رییه‌كی سه‌ختی له‌سه‌ر داهاتی گه‌نمی چین ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك له‌ماوه‌ی ساڵی یه‌كه‌مدا به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 50 كه‌مده‌كات و له‌ماوه‌ی 10 ساڵی داهاتوشدا به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 31 كه‌مده‌كات.