هه‌فته‌ی رابردوو دادگای به‌ڕێوه‌بردنی كۆماری ئه‌ڵه‌مانیای فیدرال یاسایه‌كی نوێی به سوودی موسڵمانانی وه‌ڵاته‌كه ده‌ركرد.
ئه‌ڵه‌مانیا و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و وه‌ڵاته جارێكی تر پێشانیان دا كه به‌رانبه‌ر به موسوڵمانانی وه‌ڵاته‌كه و ئاین و باوه‌ڕه جوداكان به میهره‌بانی و دڵاواییه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن.
فێربوونی مه‌له یه‌كێكه له‌و وانانه‌ی له قوتابخانه‌كانی ئه‌ڵه‌مانیادا منداڵ فێری ده‌بێت. قوتابخانه‌كانی ئه‌ڵه‌مانیا به هۆكاری ئه‌وه‌ی تێكه‌ڵن، كچ و كوڕ پێكه‌وه به‌شدارن له وانه‌ی فێربوونی مه‌له‌دا. ژماره‌ی ئه‌و ماڵباتانه كه‌م نین كه به‌رده‌وام كێشه‌ی ئه‌وه‌یان هه‌یه كچه‌كانیان له‌گه‌ڵ كوڕاندا له كاتی مه‌له‌دا خۆیان رووت بكه‌نه‌وه. ئه‌و خۆت رووت كردنه‌وه‌یه له چوارچێوه‌ی ئاین و داب و نه‌ریتی ئه‌و كه‌سانه‌دا جێی نابێته‌وه و پێی سه‌غڵه‌ت ده‌بن. له ئه‌نجامی كۆمه‌ڵێ كێشه و هه‌روه‌ها چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه و پرس و كۆكردنه‌وه‌ی بۆچووندا له‌گه‌ڵ شاره‌زایان و كۆمه‌ڵناساندا، هه‌فته‌ی رابردوو دادگای وه‌ڵاتی ئه‌ڵه‌مانیا بڕیاری ئه‌وه‌ی دا كه ئیتر كچانی موسوڵمان و ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ به جله‌وه به‌شداری له وانه‌كانی فێربوونی مه‌له‌دا بكه‌ن، رێگه پێدراون و ده‌توانن بێ كێشه و بێ هیچ رێگرێك ئه‌و كاره بكه‌ن.
به پێی ئه‌و بڕیاره ئیتر كچانی موسوڵمان ده‌توانن له‌گه‌ڵ كوڕاندا (به جلی تایبه‌تی مه‌له‌وه) به‌شداری وانه‌ی فێربوونی مه‌له بكه‌ن و له مه‌له‌گاكاندا ده‌شێن مه‌له‌وانی بكه‌ن. پسپۆرانی یاسایی و كۆمه‌ڵناسی ئه‌و وه‌ڵاته پێیان وایه، ناكرێ تایبه‌تمه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌به‌رچاو نه‌گیرێت. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌وان پێیان ئاسایییه كه كچان به (بوركیینییه‌وه) مه‌له بكه‌ن و پشتگیری ئه‌و بڕیاره ده‌كه‌ن.
شایانی باسه ساڵی 2008 كۆنگره‌ی موسوڵمانانی ئه‌ڵه‌مانیا له میانی بڵاوكردنه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا ئه‌وه‌یان خسته روو كه له سه‌دا 3،5 كچانی قوتابی موسوڵمان له وه‌ڵاتی ئه‌ڵه‌مانیا به هۆكاری ئاینییه‌وه به‌شداری وانه‌ی فێربوونی مه‌له نابن، چونكه نایانه‌وێت به به‌رچاوی قوتابییانی كوڕه‌وه خۆیان رووت بكه‌نه‌وه و به ده‌رپێ قوته‌وه مه‌له بكه‌ن.

0 Comments