حه‌له‌ب له ژێر به‌رمیله ته‌قینه‌وه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د ده‌ناڵێنێت‌و ماوه‌ی هه‌شت رۆژه بۆمبارانكردنی ئه‌و شاره به‌رده‌وامه، رۆژانه دانیشتووانی شاره‌كه ژماره‌ی كوژراوه‌كان ده‌ژمێرن.
له شارۆچكه‌ی حه‌یان له ریف حه‌له‌ب، ده‌نگی برایه‌ك به‌رزده‌بێته‌وه و هاوار ده‌كات بۆ رزگاركردنی خوشكه بچووكه‌كه‌ی له ژێر خانووه داڕماوه‌كه‌یاندا، كه جێگه‌ی بڕوا نییه منداڵێك له ژێر ئه‌و خانووه خاپوور كراوه، به زیندوویی مابێته‌وه.
له پڕ براكه هاوار ئه‌كات " خوشكه‌كه‌م وه‌ره...خوشكه‌كه‌م وه‌ره..ئه‌وه خوشكمه".. براكه به‌ده‌م هه‌نسكی گریان‌و هاواره‌وه پێشوازی له‌خوشكه بچووكه‌كه‌ی ده‌كات، كه له‌لایه‌ن پیاوانی شارۆچكه‌كه‌وه له ژێر به‌رد و بلۆكی خانووه‌كه رزگار ده‌كرێت‌و به‌ده‌م گریانه‌وه براكه‌ی باوه‌شی بۆ ده‌كاته‌وه.
براكه خوشكێك له ئامێز ده‌گرێت، كه له ژێر خانوویه‌كی خاپووركراو دووباره دێته نێو گه‌مه‌ی ژیانه‌وه، له‌گه‌ڵ له ئامێزگرتنی خوشكه‌كه‌ی، ده‌نگی " الـله اكبر.. منداڵه‌كه له ژیاندا ماوه" به‌رز ده‌بێته‌وه.
رژێمی سوریا، هه‌ڵمه‌تێكی زۆر توندی بۆ سه‌ر حه‌له‌ب و شار‌و شارۆچكه‌كان‌و گونده‌كانی ده‌ستپێكردووه‌و رۆژانه به‌رمیله ته‌قینه‌وه‌یان به‌سه‌ردا ده‌بارێنێت_ دهێنانێكی نوێی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د بۆئه‌وه‌ی زۆرترین كه‌س له كه‌مترین ماوه‌دا بكوژێت_ به‌و هه‌ڵمه‌ته‌ش، رۆژانه نزیكه‌ی (100) كه‌س ده‌كوژرێن.
رێکخراوی مافی مرۆڤ لە سوریا رایگەیاند لە ئاکامی ھێرشی سوپای سوریا زیاتر لە سەد کەس لە ناوچە جیاوازەکانی سوریا کوژراون.
رێکخراوی مافی مرۆڤ لە سوریا لە ڕاگەیەنراوەیەکدا ئاماری قوربانیانی خەڵکی مەدەنی سوریای بڵاو کردەوە کە بە هۆی بۆردمان و هێرشی سوپای ئەو وڵاتە گیانیان لە دەستداوە.
رێکخراوەکە دەڵێ رۆژی یەکشەممە ٢٢ی کانوونی یەکەم، ٢١ منداڵ، حەوت ژن بە گشتی ١١٤ کەس لە شارەکانی حەڵەب، ئیدلیب، حەمس، دێرەزور، دەوروبەری دیمەشق، حەما، رەقا و لازقیە کوژراون.
رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەڵێن ھێزی ئاسمانیی سوریا، رۆژانە بۆمبی بەرمیلی بەسەر خەڵکی ئەو ناوچانەی لە ژێر کۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆندایە، بەر دەداتەوە.
هاوكات، ده‌رگای قوتابخانه‌كان داخران‌و ده‌رگای مردن له دانیشتووانی ناوچه‌كه كراوه‌ته‌وه، منداڵه‌كانیش یاده‌وه‌ری منداڵییان له‌بیر ده‌برێته‌وه و سه‌رقاڵیان ده‌كه‌ن به گه‌ڕان به‌دوای كه‌س و كاره‌كانیاندا له ژێر خانووه داڕماوه‌كان، به‌و هیوایه‌ی كه‌سێكیان به زیندوویی مابێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌م ڤیدیۆییه‌دا، ده‌یبینن.