
بەپێی یەكێك لەتوێژینەوەكان، جۆرێك لەو كرۆمۆسۆمەی كەبەرپرسی بەرزبوونەوەی رێژەی توشبوونە بەنەخۆشی شەكرە لەنێو دانیشتوانی ئەمریكای لاتینیدا لەمرۆڤی سەرەتایی و نیاندەرتاڵەوە بۆمان ماوەتەوە. وەك دەزانێت مرۆڤ لەگەڵ تیرەی نیاندەرتاڵدا هاوسەرێتی كردوە لەدوای ئەوەی لەئەفریقاوە گەشتی كردوە لە(60 بۆ 70) هەزار ساڵ بەر لەئێستا.
ئەمەش مانای ئەوەیە كەمرۆڤی نیاندەرتاڵ ئاسەوارە كرۆمۆسۆمییەكانی لەهەموو مرۆڤێكدا جێهێشتوە بەتایبەت ئەوانەی كەئەفریقی نین. لەوبارەیەوە رۆژنامەی (نیچەر) دەرەنجامی ئەو توێژینەوەیی بڵاوكردەوەو رایگەیاند كەتوێژینەوەكە لەسەر هەشت هەزار كەس كراوە لەمەكسیك و ئەمریكای لاتین دەركەوتوە كە ئەو كەسانەی هەڵگری كرۆمۆسۆمەكەن رێژەی ئەگەری توشبونیان بەنەخۆشی شەكرە 25% زیاترە لەكەسانی تر و ئەوانەش كەئەو كرۆمۆسۆمەیان لەباوانەوە بۆ ماوەتەوە 50% زیاتر توشی دەبن، ئەو كرۆمۆسۆمەش ناونراوە (SLC 16A11) .
0 Comments