Blogger Tricks

Pages

Ads 468x60px

الفئة 2

Tips Tricks And Tutorials
Drop Down MenusCSS Drop Down MenuPure CSS Dropdown Menu

تجربة 3

إعلانات

چوار زانای كورد: هیچ گومانێك لە بێ ئیمانی ئەو كەسە نییە كە پاڵ ئەدات بەم حیزبەوە..!!


بەڵگەنامە 
ڕای بەڕێزتان چی یە لە بارەی ئەوانەی موسوڵمانن‌و هاوكاری هێزی داگیركەر دەكەن؟

ـ دوژمنی ئێمەو دوژمنی ئیسلام بریتیە لە داگیركەر، چونكە ئەوانن تۆوی دووبەرەكی‌و ئاژاوەیان لە نێو ڕیزەكانی گەلدا وەشاندووە، گومانیان بۆ خەڵكدروست كردووە، لە ژێر سێبەری ئەواندا هەرچی تۆوی تێكدەرو سەر لە ڕێ لادان سەوز بووە، لەبەرئەوە هەركەسێ هاوكاری هێزی داگیر بكات ئەوە لە ڕیزی موسوڵماناندا هەژمار ناكرێت‌و بەڵكو دوژمنی موسوڵمانانە ( من یتولهم منكم فانه منهم).


حوكمی ئەوانە چییە كە پەیوەندیان بە حیزبی شیوعییەوە هەیە؟
ـ لەبەرئەوەی شیوعیەت لەسەر بێ بڕوایی بەرامبەر بە خوای گەورە بونیات نراوەو بڕوای نە بە خواو نە بە دین‌و نە بە گیان‌و ڕۆژی دوایی نییە‌و تەنیا بڕوای بە ماددە هەیە، لەبەرئەوە هیچ گومانێك لە بێ ئیمانی ئەو كەسە نییە كە پاڵ ئەدات بەم حیزبەوە لە دوای ئەوەی زانیاری هەبێت بە بنەما پیسەكانیەوە (ومن یبتغ غیر الاسلام دینا فلن یقبل منە).

حوكمی شەرعی چی یە لەبارەی ئەوانەی هاوكاری حیزبی شیوعی دەكەن‌و بەڵام پەیوەندیان پێیانەوە نییە؟
ـ بۆی هەیە هەر كەسێك هاوكاری بكات بێ بڕوا ئەبێت یان فاسق ئەبێت بە پێی جۆری ئەو هاوكاریەی كەپێشكەشی كردووە، لەبەرئەوە هاوكاری كردنی حیزبی شیوعی سەرەتای بێ باوەڕییە . ڕێگا نەدراوە بە موسوڵمان كە هاوكاریان بكات ( لا تجد قوما یۆمنون بالله والیوم الاخر یوادون من حاد الله ورسولە).
شێخ مەلا صاڵح عەبدول كەریم 
شێخ جەمیل موفتی 
شێخ عومەر عەبدول عەزیز 
شێخ عوسمان عەبدول عەزیز

بە سوپاسەوە وەرگیراوە لە پەیجی: مامۆستا ناصح مجید


Comments
0 Comments

صوت و صورة